ئێسك و پروسكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له سه‌حرادا
ستران عەبدوڵا
هه‌موو جارێك كه باغر ده‌بین و لوتمان ده‌چێته ئاسمان گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ به بیرمان دێنێته‌وه كه ئێمه هێشتا له سه‌ره‌تاین و پردی سیراتی هه‌ڕه‌شه‌مان تێنه‌په‌ڕاندووه.
به‌و هه‌موو ته‌جره‌به‌ی هه‌ڵه و ڕاست، چه‌وتی و راستكردنه‌وه‌ی بێ هوده‌وه كه ده‌رسی لێوه‌رناگرین هه‌موو جارێك گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ قه‌تماغه‌ی برینه‌كان هه‌ڵده‌داته‌وه و پێمان ده‌ڵێت هێشتا زامێكتان ساڕێژنه‌كردووه و ئێوه هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانن و هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی تینووی ئاوی ژیانن، كه‌چی خۆتان لێ بۆته نه‌ته‌وه‌ی نه‌وت فرۆش به هه‌رزانی و كه‌شتی غرورتان گه‌یشتۆته كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك.
هه‌موو جارێك هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی حوكمڕانی، ته‌زویر و ته‌شهیر و بێ باكی وامان لێده‌كات وا بزانین له خه‌م ره‌خسیوین و هه‌موو شتێك ته‌واو و بێ عه‌یبه. كه‌چی له‌ناكاو گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له سه‌ماوه _ وه هه‌واڵ دێنێ به فه‌رشی سور و فه‌رشی كاشانی حوكمرانی نییه، ئێوه هێشتا دوا قسه‌تان له‌سه‌ر رابردووی خۆتان نه‌كردووه و هێشتا ده‌روازه‌ی چوونه مێژووتان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌موو جارێك ئێسك و پروسكی مردوه‌كانمان به بیرمان دێنێته‌وه خۆ به مانشێتی درۆ و ستوون نووسی فاڵگره‌وه نییه كه وا له خۆتان گۆڕاون شه‌ڕتانه له‌سه‌ر كورسی و مه‌قام و مه‌قال. تومه‌ز ئێمه هێشتا نه‌ته‌وه‌یه‌كین له‌سه‌ر كاغه‌زێكی رزیوی مێژوو كه له‌گه‌ڵ سه‌عات ومه‌مه شوشه و داره‌دارای منداڵیمان له‌و سه‌حرای سه‌ماوه‌دا نێژراوه.
ده‌رس و ده‌وری مێژوو چی بكا كه ئێمه هه‌موو جارێك به‌ڵگه‌ی زیندوومان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست له‌سه‌ر لوتبه‌رزی و باغربوونمان، له _ملوك ته‌وائفی _ ی و شه‌ڕه ده‌نووك و شه‌ڕه گه‌ڕه‌كمان هیچ فایده‌ی نییه له‌گه‌ڵمان، بۆیه به به‌ڵگه‌ی مردوویی خۆمان، به به‌ڵگه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی هیوا و ئاواته‌كانمان ده‌خه‌نه‌وه به‌رده‌ست.
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ژێر سه‌حرای سه‌ماوه نێژرابێ ده‌ربازی نابێ ئه‌گه‌ر به ته‌گبیری ورد ئێسك و پروسكی خۆی كۆنه‌كاته‌وه و به ته‌گبیری ورد به‌رنامه بۆ ئاینده‌ی خۆی دانه‌نێ.
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له زوڵم ودیكتاتۆری و داگیركاری رزگاری نابێ ئه‌گه‌ر له زوڵم و سته‌می رۆژهه‌ڵاتی خۆی رانه‌پسكێنێ.
ده‌رسێ له ئاسمانه‌وه نایه كه خوا كێ‌و نه‌بینێ به‌فری تێناكا، ده‌رس له سه‌حرای شاراوه‌ی سه‌ماوه‌وه دێت.
لە کوردستانی نوێ وەرگیراوە
AM:09:29:27/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی