لاخبرلاشربت لا حامض حلو
ستران عەبدوڵا
ئه‌مه سه‌رتاتێلی گۆرانییه‌كی دیاری فازل عه‌واد بوو، له نیوه‌ی هه‌فتاكاندا شوێنێكی چاكی له نێوه‌ندی هونه‌ری عیراقی‌دا گرت.له رووی فه‌زای ژیان و گوزه‌رانی سیاسیشه‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان تانه بوو له‌و فه‌زا سیاسییه‌ی حزبی به‌عس له وڵات‌دا پێكیهێنابوو. نه خه‌به‌رێكی خۆش هه‌یه، نه شه‌ربه‌ت و نوقل و ترش دابه‌شكراون تا ئاماژه بن به جه‌ژنی ژیانێكی باشتر، هیچ نه‌بێ باشتر له‌و ژیانه‌ی به‌عس بۆ خه‌ڵكی عیراقی پێشبینی ده‌كرد.
نازانم تا چه‌ند ئه‌وه راست بوو كه فازل عه‌واد چه‌پ و كۆمۆنیست بوو و به‌و مانایه‌ش دیدێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشه سیاسییه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومان هه‌ڵناگرێ ئه‌وه بوو گۆرانییه‌كه‌ی تایتل بوو بۆ ره‌وشێكی ناخۆش كه عیراقی به‌عسی تێیدا ده‌ژیا و رووی له‌وه‌ش بوو ببێته ژیان له سایه‌ی به‌عسی سه‌دامیدا. ره‌وشه‌كه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو وابوو كه به‌عسی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نی به‌كر ئه‌هوه‌نتر بوو له‌و به‌عسه‌ی چاوه‌رێی بووین، به‌عسێكی سه‌ددامی داعشی كه وا چل ساڵه عیراقییه‌كان له قوڕولیته‌كه‌یدا نوقوم بوون.
ئه‌و گۆرانییه گله‌یی قووڵه له دۆخی هه‌بوو بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌وی دواتر قه‌وما ترسناكتر و ناخۆشتر ده‌بێت، وه‌ك دیلان ده‌یگوت(نه‌ك شوشه شكا وا ره‌ز ئه‌سووتێ) نه‌ك شه‌ربه‌ت‌و نوقل‌و شیرینی نه‌ما، به‌ڵكو تفتی و تاڵی و هه‌واڵی ناخۆش بووه سیمای ره‌وشی عیراق به جۆرێك كاته خۆشه‌كانی وه‌ك رووخانی به‌عس و فیدرالیزه‌كردنی عیراق و دیموكراسییه‌كه‌ی، كاتی زێڕینی كورت خایه‌نن، یان وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێ (استثنا‌ء لتوكید القاعدة)، كاتی خۆشی‌و شادی كورته، بۆ ته‌كیدكردنه‌وه له‌سه‌ر ره‌وتی گشتی ژیانی تاڵی عیراقییه‌كانه. کە تاڵه وه‌ك ژاڵه، ئه‌و كاته‌ی به‌عس هه‌بوو و ئێستاش كه دوو ساڵه داعش یه‌خه‌ی پێ گرتووین.
خه‌به‌ری خۆش له ئاستی عیراقدا رزگاركردنی رومادییه، به‌ڵام ئه‌م مژده‌یه بۆ ئه‌وه‌یه وه‌بیرمان بێته‌وه هێشتا موسڵ وا به‌ده‌ستی داعشه‌وه‌و داعشێكی مۆدێرنیش، سوپای توركیا، هاتووه ره‌وشه‌كه‌ی ترنجاندووه به‌سه‌ر یه‌كدا. موسڵی پارێزگا دراوسێی كوردستانه كه تاجی سه‌ری ویلایه‌ته له‌ده‌ستچووه‌كه‌ی عوسمانلی بوو: ویلایه‌تی موسڵ. له‌وسه‌ر له حه‌ویجه به‌ولاوه، عیراقی شیعی هه‌یه كه قسه‌ی هه‌ق له‌سه‌ر كوردستانێتی كه‌ركوك‌و خوورماتوو ناڵێت. له‌م سه‌ریشه‌وه داعش ده‌سكه‌لای عروبه‌ی سونییه‌وه له ته‌ماع‌و دڕنده‌ییدا. سوپای توركیاش له شریتی هه‌ستیاردا گه‌ره‌كێتی دوای نه‌مانی داعش سێڵفی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتووه‌كاندا بگرێت‌و به‌شی هه‌بێت له دابه‌شكردنه‌وه‌ی كێكی سێ ویلاته‌یه‌ته عوسمانییه‌كه‌ی عیراقی شا فه‌یسه‌ڵدا. له كوردستانیش دوای شادیی رزگاریی كۆبانێ‌و شه‌نگال، ئێستا جه‌نگی مه‌غلوبه‌یه له‌سه‌ر كورسی‌و سیستمی حوكمڕانی، به‌تایبه‌ت لای ئه‌وانه‌ی پشتیان لێ كردۆته‌وه، چونكه پشت ئه‌ستوورن به سوێندی پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ردا كه سوێندی پاراستنی كوردستانی خواردووه.
خه‌به‌ری خۆش نییه كه ببێته دیاری بۆ ساڵی نوێ، مووچه‌ش نییه تا خه‌ڵك زه‌كاتی حامز حلوه‌كه‌ی ده‌ربكه‌ن. شه‌ربه‌تیش ده‌بێ بۆنه هه‌بێ تا شیرین‌و خۆش بێ‌و له دڵدا نه‌بێته گرێ.
چیتریش: هه‌روه‌ها فازڵ عوادیش ده‌مێكه وازی له گۆرانی وتن هێناوه.
كوردستانى نوىَ
AM:11:13:02/01/2016
ئه‌م بابه‌ته 4152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی