سەبارەت بە ئاڵاکە

‌عەزیز ڕەئووف

لە کۆتایی چلەکانەوە عەرەب و موسوڵمانان ئاڵای ئیسرائیل دەسوتێنن، بەڵام چونکە جولەکە خاوەنی نەتەوە و دەوڵەتێکی بەهێزە، تادێت دنیای عەرەبی وێرانتر و ئیسرائیل بەهێزتر. دەسەڵاتداری کورد سی ساڵە چەتەگەری و خیانەت نەماوە لەژێر ئەو ئاڵایەدا ئەنجامی نەدا، نەتەوەیەکیان هێناوەتە سەر چۆک ئێستا دەیانەوێت بە خۆهەڵواسین بە ئاڵایەکەوە سومعەی دۆڕاوی خۆیان بکڕیتەوە.

کێشە سوتێنەرانی ئاڵا نیە، لە سوچێکی دنیا گەمژەیەک هەر دەبێت پارچە پەڕۆیەک بسوتێنێ، کێشە ئەوەیە بۆ بەرگری لە نیشتیمانێک خاوەنی هیچ هێزێک نی پێوەی بنازی، بۆ بەرگری لە نیشتیمان لە زمان زیاتر شک نابەی، تۆی نازانی لەسەر تەلەفزیۆن قسە بکەیت و نەتەوەیەک لەخۆت دەکەی بە دوژمن.

نیشتیمانێکت هێناوەتە سەر چۆک، گەلێکت لە برسا کوشتووە، دروشمی بێتامی بەرگری لە ئاڵا، فەزاحەت و گەندەڵی و چەتەگەریت ناشارێتەوە.
...     ...     ...
جا ئەوە لە ئەمریکا عەرەبەکان خۆپیشاندان دەکەن دژ بە جولەکە. ئاڵایەکی ئیسرائیل دەسوتێنن. جولەکەیەک سۆپەرمارکێتی هەیە دەڵێ: وەرن ئاڵای ئیسرائیلم هەیە پێتان بفرۆشم. عەرەبەکانیش ئاڵاکان بە نرخێکی گران دەکڕن و دەیسوتێنن. جولەکەکەش پارەی ئاڵا سوتاوەکان  دەنێرێتەوە بۆ ئیسرائیل و دەڵێ: تۆ پارەکەتانم پێ بدەن تا دەوڵەتەکەم بەهێز بکەم، ئێوەش هەر ئاڵاکەم بسوتێنن.


AM:09:36:18/10/2020

ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی