چوارشەممەی کورد
عەزیز ڕەئووف
کورد و شەڕڤانان سەردێڕی هەواڵەکانن. هیچ کات بارتەقای ئەمساتە کورد نەچۆتە نێو جیهان. ئەم جۆرە لە بەرگری لەدنیادا نەماوە. ئەوەی ژنان و شەڕڤانان لە ڕۆژاڤا ئەزموونی دەکەن سەرەتای ئەو دەرکەوتنەیە کە دەکرێ بڵێین خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێ.
ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازیەی فاشیەکی وەک ئاردۆگان چاوەڕوانکراوە و هەڵوێستی ئەمریکا و زلهێزەکانی دنیاش چاوەڕوانکراوتر. ئەوەی گرنگە ئەو ورە و گیانە لە بەرگری و ئەو ڕۆحە شۆڕشگێڕی و گیانفیداییەیە کە لای ئەم کچ و کوڕانەی ڕۆژئاڤا دەبینرێت.
ئەم ئۆپراسیۆنە هیچی پێنەوتین ئەوەی سەلماند کە مافی مرۆڤ و دیموکراسی زلهێزەکانی دنیا و فاشیەکانی ئیخوان و دەوڵەتانی ئیسلامی بۆ بەرگریکردن لە گەلانی دنیا چ درۆیەکی گەورەیە. ئەوەی پێ وتین کە بەدرێژایی مێژوو ئەگەر کورد خۆی نەیویستبێ سەرزەمینێک بۆخۆی و دەسەڵاتێک بۆخۆی دابڕێ خۆ لە ئیستادا لە ڕۆژئاڤا ئەم شەڕڤانانە فەزایەکیان بۆ پێکەوەژیانی چەندین نەتەوەو مەزهەبی جیا خوڵقاندبووە و مادام لەویتر ناچن بە هەر بیانویەک بێت ئەم دەیانەوێت ئەم خۆرە بکوژێننەوە.
ئاردۆگانە تورکەکان و هەوادارە کوردەکانیان دێن و دەڕۆن و مێژووش زۆر پاڵەوانی کارتۆنی فڕێدایە زبڵدانی بیرچوونەوەوە. ئەوەی دەمێنێـتەوە ئەم گیانەیە لە بەرگری و ئەم ڕۆحەیە لە مقاوەمە و گیانبازی.
PM:09:44:09/10/2019
ئهم بابهته 3552
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی