عەزیز محەمەد، خاڵێکی سور لە ڕووبەرێکی ڕەشدا
عەزیز ڕەئووف
یەكەم: زۆر گرنكە بۆ فكری خۆت بژی و هەر بەو فكرەوە بمری كە قەناعەتت پێیەتی. عەزیز محەمەد بە فكری خۆیەوە ژیاو هەر بە فكری خۆیەوە گیانی سپارد.
دووەم: عەزیز محەمەد وەك زۆرێك لە بەرپرسی حزبەكان دەیتوانی سەر بە ماڵی پارتی یان یەكێتی دا بكات و شتی زۆری دەسكەوێت. هاوڕێ عەزیز ئەوەی نەكرد و تا مرد بە خۆی و فكری خۆیەوە مرد. زۆر گرنكە زیاد لە نەوەد ساڵ عومرت بێت ڕاستگۆ بیت لەگەڵ خۆت و بیروباوەڕی خۆت.
سێیەم: گرنكە دژە شەپۆل بیت. كاك عەزیز وەك پیاوێكی كوردی و كوردپۆش دژ بە ئاراستەی شەپۆل دەڕۆی ڕەنگە بۆچوونی ئەم پیاوە لەگەڵ زۆرینەی خەڵكدا یەكی نەگرتبێتەوە بەڵام ئەم جیازاویە بۆ چركەیەك لە جوانی ئەم پیاوەی كەم نەكردهوه.
چوارەم: عەزیز محەمەد زۆر بە هێمنی سیاسەتی كرد و بەسەر تەرمەكاندا بازی نەدا. بەڵكو دەیتوانی وا نەكات و ببێتە پاڵەوانی شاشە و میدیاكان و یارییەك بكات بۆ مانەوەی خۆی و بۆ دەركەوتنی خۆی. بەڵام ئەوەی گرنگ بوو ئەو پیاوە وتی من خۆمم بەخۆم و جوانی و ناشرینیەكانمەوە.
پێنجەم: كە براكان لەسەر داهات و كورسی خەریكی شەڕی ناوخۆ بوون عەزیز محەمەد وەك فریادرەسێك براكانی لەسەر مێزێك كۆكردەوە. زۆر گرنگ بوو لەو سەردەمەدا كە برینەكان گەیشتبوونە سەر ئیسقان، ئەم پیاوا كۆی دەكردنەوە و دەیوت: هەنگاوی باشمان ناوە.
شەشەم: زۆر گرنكە لەنێو ڕەشاییەكانەوە تۆ لەو نێوەندەدا سور بچیتەوە، سور سور وەك هێمای شۆڕش، سور وەك جیاوازیەك. عەزیز محەمەد ئەو هەڵۆ سورەی بە جلی كوردیەوە چەپ و كوردبوونی ئاوێتە كردبوو. هاوڕێ عەزیز شتێك بوو لەم چەشنە.
PM:01:29:01/06/2017
ئهم بابهته 10803
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی