دووباره گڵۆپه‌كان داده‌گیرسێنەوە
کەنعان بەهادين
روئیا فراوانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى له رابوردوو، وێنه‌دانه‌وه‌ى ئاوه‌دانى و خۆشگوزه‌رانى بوو، یه‌كڕیزى و ته‌بایی بوو، رێکكخه‌ری نێوانى حزبه سیاسییه‌كانى كوردستان بوو، له ئاستى عێراقیش خاوه‌نى په‌یوه‌ندییه‌كى قوڵى مێژووییه له‌گه‌ڵ تایفه‌و ئاین و پێكهاته‌و حزبه عێراقییه‌كان.
نێچیرڤان بارزانى بوئره‌و به‌رێوه‌به‌ری سیاسه‌تى کوردیە لە ئاستی ئیقلیمی و ناوچه‌كه، پارێزه‌رى هاوسه‌نگى نێوانى ئه‌و هێزه گه‌ورانه‌نەیە كه له ناوچه‌كه شه‌ڕ بۆ وه‌ده‌ست هێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن..
كورد له‌ناوچه‌كه یاریكه‌رێكى گرنگه، پێم وایه پێگه‌كه‌ى به‌و شه‌ر فرۆشتانه‌ى به‌غدا لاواز نابێ ، چونكه ئایدیا‌و ستراتیژیه‌تى سه‌ركردایه‌تى كورد هه‌نگاو نانه به‌ره‌و جێكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كى سته‌مدیده‌ی وەکو کورد لەناوچەکە.
یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ى كه واى له‌به‌غدا كرد پشت له كورد بكات، به‌هێز بوونى قه‌واره‌ى هه‌رێم بوو لە پێشی 2014، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ى بازارێكى ئابوری گرنگى سه‌ربه‌خۆ بوو بۆ کورد كه ئیدى پشت به‌خۆیه‌وه ببه‌ستێ..
بۆیه سه‌رده‌مانى نێچیرڤان بارزانى، به‌سه‌رده‌مى زێڕین داده‌نرێت له‌ناوچه‌كه، ترسی به‌غداش واى كرد كه ئه‌م هه‌موو ئاشوبه‌ى دواى 2014 رووبدات و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانى كورد به قیاده‌ى نێچیرڤان بوه‌ستێنێ..
هه‌ولێر بووه پایته‌ختى سیاسی و گه‌شتیاری و ئابوری وڵاتانى عه‌ره‌بی، بینرا ژماره‌ى گه‌شتیاران گه‌یشته سه‌دان هه‌زار و ره‌ونه‌قى رووناكى هه‌ولێر گەیشتبووە لووتکە، بۆیه هه‌م داعش و هه‌م ده‌یان شێوازى ئابڵوقه‌ى ئابوری و سیاسیان وەک فشار خسته سه‌ر هه‌ولێر..
له 2014ه‌وه كورد ده‌یان هه‌زار شه‌هیدى له پێناو مانه‌وه‌ی قەوارەکە به‌خشى،
ته‌پڵى كۆتایی هاتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان خه‌ریكه بگاته كۆتا و هه‌ره‌سى پێ بێت، بۆیه دووباره هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه، گه‌ردنى به‌رزیان له‌ئاست به‌غدا و نه‌یارانى ده‌رده‌خه‌ن، ئیدى رۆژى كورد نزیكه و دووباره گڵۆپه‌كان داده‌گیرسێنەوە.
PM:01:35:10/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی