روئیاى نێچیرڤان بارزانى و فیلمه ئێرانییه‌كه
کەنعان بەهادين
ده‌گوترێ ئه‌وانه‌ى مێژوو ده‌نووسنه‌وه، به‌دڵى خۆیان شته‌كان ته‌وسیق ده‌كه‌ن، تاوه‌كو له داهاتوودا نه‌وه‌یه‌ك به‌و شێوه چه‌واشه بكه‌ن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت..
جه‌نگى دژ به‌داعش، مێژووێكى زووه، یاخود ده‌توانین بڵێن دوێنێیه، كاتێك به‌و شێوه‌یه نیه كه نه‌وه‌ى ئه‌م قۆناغه وون بووبن ، یان به‌روارێكى ئێجگار كۆن بێت..
ئه‌و دیمه‌نه‌ى كه له شه‌ڕى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى داعش بینرا، بریتى بوو له ته‌رمى خوێناوی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ده‌نگى قیژه‌ى دایك و خوشكان و، ئه‌و 3000 شه‌هیده‌ش كافیه بۆ ئه‌وه‌ى بگوترێ كورد خۆی جه‌نگى كردووه له‌هه‌مبه‌ر هێزى تاریكى داعش..
له‌كاتنى كه‌وتنى موسڵ و هه‌ڵاتنى سوپایه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو عێراق، به دیققه‌ته‌وه بینرا، كاتێ ئه‌وان( داعش) بۆ شكاندنى به‌ندیخانه‌ى بادووش له سنوری عێراق سوریا، هاتبوون، سوپایه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو سوپاى ده‌وڵه‌تى عێراق داڕمان و هه‌ڵاتن، داعش ئه‌و ترسه‌ى وه‌ك هه‌ل قۆسته‌وه،ده‌ستى كرد به داگیر كردن و ئه‌نجامدانى قه‌سابخانه‌ى گه‌وره‌ى وه‌ك سه‌ربڕین و كووشتاری به كۆمه‌ڵ، كاتێك وێنایه‌كى وه‌هاى نیشاندا كه هیچ سوپایه‌ك له‌به‌رامبه‌ری ئه‌وان ناوه‌ستن..
پێشمه‌رگه‌و كورد، له‌هه‌مبه‌ر داعش وه‌ستانه‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ترساندن و سه‌ربڕین و كووشتاری به كۆمه‌ڵى ئه‌وانیان هه‌ره‌س پێهێنا ، پێشمه‌رگه یه‌كه‌مین هێزی جیهانى بوو كه داعشى تێك‌شكاند..
بۆیه دروست كردنى فیلم و پێدانى زانیاری نادروست له قیمه‌ت و ئازایه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه‌م ناكاته‌وه، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوو كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیان كرد، پێشمه‌رگه‌ش بوونه به‌ربه‌ستێكى قایم بۆ رێگری كردن له بڵاو بوونه‌وه‌ى داعش له جیهاندا..
من له 2014 له ئه‌وروپا بووم، سوپای زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا له ترسی هێرشی داعش له ئینزاردابوون، قوتابخانه و فه‌رمانگه حكومییه‌كان داخرابوون، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێشمه‌رگه به درێژایی 2000كیلۆمه‌تر رووبه‌رووى داعش ده‌بۆوه، شه‌ڕى ده‌سته‌و یه‌خه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كردن و له‌به‌رامبه‌ر بارهه‌ڵگره مینرێژكراوه‌كان ده‌وه‌ستانه‌وه..
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى زۆر به روونى رۆڵى هه‌موو وڵات و حزب و كه‌سایه‌تى به به‌رزی باسكرد، به‌ڵام دواجار رۆڵى سه‌ره‌كى به پێشمه‌رگه به‌خشی، كه ئه‌و هێزه به مۆڕاڵه‌وه رووبه‌رووى تاریكخوازى داعش بوونه‌وه، ئه‌گه‌ر وا نه‌با، داعش ده‌گه‌یشته كه‌ناراوى ده‌ریا سپی ناوه‌ڕاست و له‌وێوه به‌ره‌و ئه‌وروپا و ووڵاتانى دیكه..
هه‌تا حكومه‌تى عێراقیش پشتى ته‌واوى به هێزى پێشمه‌رگه به‌ستبوو، جگه له‌وه‌ش ده‌یان هه‌زار ئاواره‌و راكردووى موسڵ و ئه‌نبار و به‌غداو كه‌ركووك هانایان بۆ هه‌رێمى كوردستان برد و ئه‌وكات ده‌رگاى به‌غدا به‌رووى هاوڵاتیانى عێراقى داخرابوو..
AM:11:55:28/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی