‌زبڵ و خاشاکی بەیروت
PM:04:51:29/12/2020
کەنعان بەهادين

بە کڕو بێدەنگی لە (جوونیە)سواری پاسێکی شەکەتی مۆدێل حەفتاکان بووم، کە بەرەو بەیروت دەڕۆیشت.
کورسیەکەی کۆتا بەبەرم کەوت.

بەدرێژایی لێواری دەریای سپی ناوەڕاست ڕێمان کرد، ڕووم کردە پیاوێکی ڕەشتاڵەی ڕیش سپی خڕیلە، گووتم: ئەم هەموو زبڵە چیە لە هەموو شەقامەکان وەک چیا بەرزبۆتەوە؟

بەتوڕەییەوە گووتی: بینیت تورکەکان شەرناخیان چ لێکرد، منداڵ و پیری بەفڕۆکە بۆردوومان کرد، ئەوە هەمووی کوردە دەچێتە نێو ئەو شارانە ئاشوب دەنێتەوە، لەبری ئەوەی بچێتە ئەستەنبۆڵ گفتوگۆ بکات..

زانی من کوردم!
منیش چیم پێ نەما و گووتم:  سەح، بەس بۆچی ئێوەی عەرەبیش بوونەتە دەیان ووڵات، ئێوە بۆ پێک نایەن..
گووتی: ئەها ئەو زبڵ وخاشاکەی بەیروت دەبینی، هەمووی سیاسیەکانن پێک نایەن لەسەر پارە، بۆیە ناتوانن زبڵی خەڵک فڕێ بدەن..

شۆفێرەکە دەنگی هەڵبڕی گووتی: حەمڕا، دابەزین هەیە؟
پیرەپیاوی هاوڕێم بەمڕو مۆچیەوە سەیرێکی کردم، بەشۆفێرەکەی گووت من دادەبەزم.

بەدرێژایی ڕێگاکەم بیرم لەوە کردەوە کە عەرەبی ڕەش قەت دڵیان لەگەڵ ئێمەی کورد سپی نابێتەوە..

هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.