نێچیرڤان بارزانی، ئایکۆنی میانڕۆیی
کەنعان بەهادين
لەدوای گۆڕاکارییەکانی نەخشەی سیاسی و بیلۆگرافیای قیادەکردنی عێراق، بۆچوونەکان دەربارەی نەتەوەی کورد گۆڕانکاریان بەسەرداهات، بەتایبەت دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆم، تەواوی دیمەنەکانی شانۆی سیاسی لەعێراق گۆڕا، کورد خرایە نێو دوو کەوانەی سورەوە.
عەرەبی عێراق هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە دەرگاکانی گفتوگۆ بەسەر کورد دابخات، بەڵام دەنگە میانڕەوەکان لەهەرێمی کوردستان بە بەرزییەوە نایەڵێت ئەو دۆخە بەرەو تونێڵە تاریکەکان بڕوات، بەو شێوەش کە لە ئێستادا عێڕاق زۆر پێویستی بەنەتەوەی کوردە تا ئەو وڵاتە لە لێکترازان بپارێزێ و بەرەو هەڵدێر نەچێت.
نێچیرڤان بارزانی، وەک هەمیشە ئەندازیاری دروستکردنەوەی جەولەیەکی تری گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، قوباد تاڵەبانی و شاندێکی ڕاسپارد کە بتوانن هەر هیچ نەبێ دەرگاکان بەکراوەیی بمێنێتەوە.
ئەو میانڕەویەی نێچیرڤان بارزانی دەتوانێ زۆرترین گرێکوێرەکان بکاتەوە، لەچوارچێوەی دەستور دەتوانێ دووبارە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ڕێبخاتەوە..
لە شەقامی عێراقی و ئیقلیمیش نێچیرڤان ئایکۆنەی هێورکردنەوەو دەنگێکی هاوسەنگە، بەئاسانی و بەڕێزەوە گوێ لە بۆچوونەکانی دەگیرێت.
ئەم قۆناغە بەقۆناغی سەرۆکی هەرێم وەسف دەکرێت، چونکە ڕووانین و روئیای ئەوان بۆ پرسەکانی مووچە و بوودجە و قووتی خەڵک نەرمترو ئاسانترە، دەتوانێ ڕێگا چارەکان بدۆزێتەوە..
PM:12:08:25/12/2020
ئهم بابهته 1752
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی