سۆشیال میدیا بۆمبی ته‌وقیتكراو
AM:10:16:30/11/2020
کەنعان بەهادين
فه‌لسه‌فه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى زانستى ڕاگه‌یاندن، بریتیه له دروست كردنى پردى په‌یوه‌ندى له‌نێوانى سه‌رچاوه‌ى زانیاری و راى گشتى ، كاتێك ئه‌م گه‌یاندنه له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌وه له رێگه‌ى یه‌كێ له هۆكاره‌كان و پێكهاته‌كانى میدیایی ده‌كرێ چ بیستن بێ یان ده‌نگى یاخود ره‌نگ ده‌كرێت.
له حاڵى ئێستاش میدیاى ئه‌لیكترۆنى یاخود دیجیتاڵى زۆر به خێرایی له جیهان ته‌شه‌نه ده‌كات و ئه‌گه‌ر قوه‌تى ئه‌وانى دیكه به‌گه‌ر نه‌خرێت، شوێنیان پێ له‌ق ده‌كات..
له‌م به‌ینه‌ش سۆشیال میدیا كه برییتیه له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانى وه‌ك فه‌یسبووك و ئه‌نیستگرام و تویته‌ر و واتس ئاپ و ڤایبه‌رو زۆر شتى دیكه‌ش كه رۆژانه خه‌ریكه به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات و بڵاو ده‌بێته‌وه ، له ته‌واوى جیهانیش لینكى هه‌ر ده‌زگایه‌كى میدیایی به سۆشیال میدیا ده‌به‌سترێته‌وه ، چونكه خه‌ریكه مینبه‌ره‌كه‌ى به‌رزتر و روونتر ده‌بینرێت..
ئه‌مانه وه‌ك پڕه‌نسیپى ئه‌خلاقى و مرۆیی كاری گه‌لێك باشن، به‌ڵام خه‌ریكه له كوردستان سۆشیال میدیا رواڵه‌تێك و شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى وه‌رگرتووه كه رووێكى شه‌ره‌نگێژى و ئاشوب وێنا ده‌كات، بۆ نموونه تاكى كورد به‌وه تێگه‌یشتووه كه له سۆشیال میدیاوه ته‌نها ده‌توانى جوێن بده‌ى!!
له‌كاتێكدا ئه‌و روئیا نه‌گریسه ده‌بێت كۆتایی پێ بهێنرێت و له رێگه‌ى زانستى پڕۆگرامسازى ئاى تى ، هه‌موو ئاكار و ئه‌خلاقیاتى نێو سۆشیال میدیا سه‌ر له‌نوێ دابرێژرێته‌وه، یاخود له رێگه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى میدیایی رێك، خه‌ڵك هۆشیار بكرێته‌وه كه سۆشیال میدیا شوێنى جوێندان نیه ، به‌ڵكو مینبه‌رێكى ئێجگار به سووده بۆ خێراتركردنى گه‌یاندنى زانیاری دروست..
روێكى تری سۆشیال میدیا له هه‌رێمى كوردستان ، گاڵته‌كردن به خودى مرۆڤه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تییه‌كان و كه‌م ئه‌قڵ و ده‌رون شێواوه‌كان، ئه‌وانه بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌ى په‌خشی ژماره‌یه‌ك په‌یج و واڵ ، كه نه‌وه‌یه‌كى نوێ په‌یدا بوونه ، زۆر به جیدى موتابه‌عه‌ى ئه‌و مرۆڤانه ده‌كه‌ن و له رێگه‌ى كۆمێنته‌كان گاڵته‌یان پێده‌كه‌ن و كاریگه‌ری ئه‌مه‌ش ، رۆژانه ژماره‌ى ئه‌و مرۆڤانه زیاد ده‌بێت كه له سۆشیال میدیا بوونه‌ته گاڵته‌جاری ، كه بێگومان لێره‌دا خێزان رۆڵى كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ پێدانى هۆشیاری و رێنمایی..
ئه‌م هۆشدارییه به حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه راده‌گه‌ینم، كه له‌م قۆناغه‌دا سۆشیال میدیا بۆته خه‌ته‌رێكى گه‌وره بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وڵات و كۆمه‌ڵگه و خێزان و تاك، كاتێك ئه‌م مۆبایلى زیره‌كه كه‌وتۆته به‌ر ده‌ستى هه‌موو كه‌سێك، كه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت بیر بكاته‌وه یان نه‌یبێت..
كاتى خۆی به ئێمه‌یان ده‌گووت، هه‌موو كتێبێك مه‌خوێننه‌وه، ده‌بێت نووسه‌ره‌كه‌ى چاك بناسن ، ئینجا بیری ئه‌و بخوێننه‌وه، منیش ده‌ڵێم ، هه‌موو په‌یج و واڵێك لایك مه‌كه‌ن، په‌خش و بابه‌ته‌كانى هه‌موو كه‌س سه‌یر مه‌كه‌ن، ئه‌مه به منداڵه‌كانیشتان بڵێن، چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر هزر و بیر و ره‌فتار و گوفتاریان..
بۆیه ئه‌گه‌ر وا بڕوات سۆشیال میدیا بۆمبێكى ته‌وقیتكراوه، به رووى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا زۆر به خراپی ده‌ته‌قێته‌وه ..
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی
زۆرترین خوێندراو
وتارەکانی تری نوسەر