بیردۆزی ئەوروپاییەکان
کەنعان بەهادين
ده‌گێڕنه‌وه پادشایه‌ك له زه‌مانێكدا هه‌بوو، رۆژێك ویستى وتارێك بۆ گه‌له‌كه‌ى بخوێنێته‌وه،.. به رێكه‌وت، تا بگاته نێو خه‌ڵك و به‌ڵكو وتاره‌كه‌یان بۆ بخوێنێته‌وه..
له رێگا بار‌و وڵاغه‌كه‌ى په‌كى كه‌وت، له‌گه‌ڵ كه‌ر و عاره‌بانه‌یه‌كى تر سه‌ركه‌وت و له پشته‌وه‌ى عاره‌بانه‌كه بارێك پووش و كه‌ونه كا، بار كرا بوو، پادشا تا گه‌یشت، له‌نێویدا پاڵكه‌وت..
كه گه‌یشت ، كه‌وته نێو ئاپۆڕه‌ى خه‌ڵك و گشتى به هوتاف كێشان و ده‌نگى به‌رز پێشوازیان لێ كرد..
پادشا چووه شوێنێكى به‌رز، هه‌مووى بێده‌نگ بوون و چاوه‌ڕێ بوون وتاره‌كه‌ى بخوێنێته‌وه..
پادشا ده‌ستى خسته گیرفانى تا كاغه‌زى وتاره‌كه‌ى ده‌ربێنێ ده‌ستى گێڕا، نه‌یدۆزیه‌وه..
به ده‌نگى به‌رز گووتى: ئه‌گه‌ر بینیتان كه‌رێك له شوێنێك وتار ده‌خوێنێته‌وه ، ئه‌وه وتاره‌كه‌ى منه و له‌نێوبارو پووشى ئه‌و لێم كه‌وتووه.
ئه‌م چیرۆكه له ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانه‌كان ئاماژه‌ى بۆ كراوه، كاتێك له سه‌رده‌مى جه‌نگى جیهانى دووه‌م هه‌رچى ژه‌نه‌ڕاڵى سه‌ربازى ئه‌ڵمان بوو و جه‌نگى به‌رپا ده‌كرد، پاشان ده‌هات وتاری عاتیفی بۆ مرۆڤ ده‌خوێنده‌وه..
دوایی ئه‌وروپاییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و بیردۆزه، كه سیاسه‌ت له پێناو مرۆڤایه‌تییه نه‌وه‌ك مرۆڤایه‌تى بۆ خزمه‌تى سیاسه‌ت بێ..
ئایدۆلۆژیاى سیاسی له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست هاوشێوه‌ى بیركردنه‌وه‌كانى سه‌رده‌مى جه‌نگه‌كانى جیهانى یه‌كه‌م و دووه‌مى ئه‌وروپایه، كه مرۆڤایه‌تى له‌وكاتدا ته‌نها بیری له داگیركردنى خاكى یه‌كتر و دزینى سه‌روه‌ت و سامانى یه‌كدى ده‌كرده‌وه.
له رقى له‌ناوچوونى ملیۆنه‌ها مرۆڤ له ئه‌وروپا له ته‌واوى جه‌نگه‌كانى جیهانى و نێوخۆیی ، ئیدى سنوریان له‌نێوان وڵاتان هه‌ڵگرت، یه‌كێتى ئه‌وروپا و سنوری شنگن دروست كرا..
هه‌ر هه‌موو جوانییه‌كانى ژیان له‌و كیشوه‌ره بۆ خزمه‌تى مرۆڤ دابین كراوه..
كیشوه‌ره‌كانى دیكه‌ش چاویان هه‌ڵبڕیه ئه‌وروپا ، ئه‌مریكا و ئوسترالیا و دوورگه‌كانى دیكه‌ش ده‌ستیان كرد به خزمه‌تى كردنى مرۆڤایه‌تى، كه داهات له خزمه‌تى ره‌فاهیه‌تى مرۆڤ بێ ..
ئیدى هه‌رچى سه‌روه‌ت و سامان..
AM:12:04:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی