بخه‌ون ئه‌ى گه‌لى برسی
کەنعان بەهادين
موحه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیری، شاعیری مه‌زنى عێراقى له شیعرێكى به‌ناوبانگیدا ده‌ڵێت: بخه‌ون ئه‌ى گه‌لى برسی خوداى خواردن بتانپاریزێ بخه‌ون..
ئه‌گه‌ر تێر نه‌بووى له خه‌وتن
قسه هه‌نگوینییه‌كان تێرتان ده‌كات
گه‌لى عێراق كه له‌وه‌ته‌ى دروست بوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناكامه، به‌رده‌وام برسی و بێ مه‌ئوایه، عێراق ده‌وڵه‌تێكه، پڕیه‌تى له برسی و منداڵى بێ باوك و شاری داڕماو.
عێراق پڕیه‌تى له مێژووى جه‌نگ و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى تایفى و حزبی و مه‌زهه‌بی و بنه‌ماڵه‌یی، له‌هه‌ر هه‌موو قۆناغێك گه‌لانى ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕێى فه‌ره‌جێكن، تاوه‌كو ده‌رچه‌یه‌كى پڕ له ئه‌مان بێته رێگایان..
له 2003 ه‌وه، گه‌لانى عێراق چاوه‌ڕێى سه‌ركردایه‌تییه‌كى مۆدێرن بوون كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ژیانى وڵاتانى جیهان، پێكهاتووه له پاراستنى مافى ژیان و موسته‌حه‌قاتى مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئه‌منیه‌ت و ئیسقراری گشت بواره‌كان دروست بكات..
به‌ڵام ئه‌وه نه‌بینرا، ئه‌وه‌ى دێت تاو بۆ چه‌ك و خۆ به‌هێز كردن ده‌دات، له ته‌واوى قۆناغه‌كانى دواى 2003، عێراق له بری ئه‌وه‌ى ئاشته‌وایی و ژیانێكى باش بژى، ده‌ستكرا به شه‌ڕى ناوه‌خۆ و ته‌قینه‌وه‌و یه‌كتر كوشتن..
مێژووى ئه‌و وڵاته لاى هه‌مووان روونه، له‌و قۆناغه‌ش كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى عێراق، كه به‌خه‌ونى عێراقییه‌كان وه‌سف ده‌كرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرا جۆرێكى تری ژیانى ئیداری و سیاسی له عێراق پێڕه‌و كرابا، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو، مسته‌فا كازمیش هه‌وڵى خۆ پڕ چه‌ك كردن ده‌دات، ئه‌وه‌تا له چه‌ند رۆژى داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌ر یه‌ك له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌كات، له‌وێ چه‌ندین گرێبه‌ستى سه‌ربازى ئیمزا ده‌كات و چه‌ك ده‌كرێت!!
ئه‌مه شتێكى سه‌یر نیه، به‌رده‌وامى ئه‌و مێژووه 100 ساڵه‌یه كه عێراق به‌رده‌وام وڵاتێكى سه‌ربازى بووه، ئه‌و به‌هۆكاری ئه‌و سه‌ربازییه‌ش بووه ده‌یان نسكۆ و رووخانى به‌سه‌ر هاتووه، گرنگنترین ئه‌و جه‌نگ و نسكۆیانه‌ش كه تێیدا دۆڕاوه، شكانى سوپا زه‌به‌لاحه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن و راكردنى سوپاكه‌ى نوری مالیكى له موسڵ كاتى هاتنى داعش، جیا له‌وه‌ش گه‌وره‌ترین زیانى سه‌ربازى دروست كردنى سوپاى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبی بوو بۆ عێراق، كه بووه جێى ترسی پێكهاته‌كانى دیكه‌ى ئه‌و وڵاته و زیاتر به‌ره‌و پارچه‌بوونى برد.
كه‌وایه كازمیش ئه‌و خه‌ونه سه‌ربازییه‌یه كه دووباره هه‌وڵ بۆ ئیحتیواى هێزه نه‌یاره‌كان ده‌كات، پێگه‌ى خۆشى پته‌و تر ده‌كات.
PM:12:37:13/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی