ویستم بڵێم ...
کەنعان بەهادين
رۆمانووسی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی ستاندال (1783 – 1842) ، یه‌كێك بوو له جه‌نگاوه‌ره گه‌وره‌كان له ریزی سوپاكه‌ی ناپلیۆن كه به گاڵته و گێچه‌ڵه‌وه به‌ره‌نگاری جه‌نگه‌كانی ئه‌وروپای بۆوه ، ئه‌و له رۆمانی (سوور و ره‌شه‌كان) زۆر به گاڵته‌جارییه‌وه ئیدانه‌ی شه‌ری كرد له كیشوه‌ری ئه‌وروپا، كه تا كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌و كیشوه‌ره به ده‌یان جه‌نگی خوێناوی تێپه‌ڕی ..
هه‌روه‌ها رۆمانی دۆنكیشۆتی سیرڤانتس ، به‌هه‌مان شێوه به‌ره‌نگاری جه‌نگ و ئه‌سته‌مییه‌كانی بۆوه ، بێجگه له‌وه‌ش فیگتۆر هۆگۆ له رۆمانی (كڵۆڵه‌كان) زۆر به سه‌ر سه‌ختی جه‌نگی ناشرین كردووه ، له‌ته‌ك میله‌تی خۆی بووه ..
زۆرێكی تر له نموونه‌ی زیندوو هه‌ن كه رۆشنبیران و نووسه‌ران پشتی ووڵات و نه‌ته‌وه‌و گه‌لی خۆیانن به‌ر نه‌داوه ، له ساته وه‌ختی نه‌هامه‌تییه‌كان و ناخۆشیه‌كان ووڵاتیان جێنه‌هێشتووه ..
كاتێك نووسه‌رێك و رۆمانووسێكی كورد ، له‌به‌ر دڵرفێنی و جوانی ووڵاتانی هێمن و خه‌وتووی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ، رۆمانی خۆشه‌ویستی و عیشق ده‌نووسنه‌وه ، ئه‌وه هیچ ئیزافه‌یه‌ك بۆ سه‌ر دۆزی میله‌ته‌كه‌مان زیاد ناكات ، ..
ده‌بێت گه‌وره نووسه‌رانمان ، ئه‌وه‌نده عیشقی دورگه‌و ووڵاتانی سه‌وز پۆش و پڕ له ئارامی نه‌بن ، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی خۆیان بن ..
بۆ نموونه ، كێ هه‌یه چیرۆكی ئه‌نفالی سه‌ماوه بنووسێته‌وه ناشرینی بكات و ئیدانه‌ی بكات ,,
كێ هه‌یه چیرۆكی ئه‌و هه‌موو مرۆڤه سته‌مدیده غه‌ریبه‌ی كورد له‌نێو دوو توێی رۆمانێك ئه‌رشیف بكات ، ..
سڵاو بۆ ئه‌و قه‌ڵه‌مه گه‌ورانه‌ی ئێستا له كوردستانن و بۆ ئازاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان به‌رهه‌م بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ..
نووسه‌ر ده‌بێت نزیكی ئازاری میله‌ته‌كه‌ی بێت ، نه‌ك تێر و پڕ له ووڵاتان تێ بسوڕێته‌وه ،
پاشان وه‌سیه‌ت بكات ته‌رمه‌كه‌ی ببه‌نه گردی سه‌یوان و شێخ ئه‌حمه‌د ...
ویستم ئه‌وه‌نده بڵێم ...,,
PM:04:22:14/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی