دەردە کەر

‌کەنعان بەهادين

ویستم ئیجازەیەک لە مامۆستا مەحموود زامدار وەربگرم و ئەم ناونیشانەی لێبدزم، چونکە ناونیشانەکە هی ئەوە، بەڵام پیاو نیە بتوانێ لێی بدزێ و خۆشی مۆنکاتەوە..!

چوارپێ ، بەکەر دەگوترێ، کەریش بەوە ناوبانگی هەیە لە هیچ شتێک ناگەڕێتەوە، هەموو شتێک دەخواو نازانێ کوێ، کێندەرە، بە کوردییەکەی مل لێدەنێ..!

بۆیە بەم پێوەرە ناوی هەندێ بەنی ئادەم بە چوارپێ ناوزەد دەکرێ، چونکە هەموو ئاکار و کردەوەکانی کەر هەڵدەگرێ..

لەوانەش: کاتی تێربوون لووشکە هەڵدەدات، بۆیە ئەمە ئاکاری هەندێ بەنی ئادەم وەهایە، کاتێک تێر دەبێ تاو دەداتە هەموو لایەک، تا ئاستی لەققەش..

جیا لەوە، چوارپێ ئەمانەن: لەیەک کاتدا خاوەنی حەفت فکرەو ئایدۆلۆژیا و ڕامانن، بۆیە ئەمانە هەمدیس سیفات و ئاکاری جوارپێیان بارکردووە، چونکە کەریش دائیمەن باری گرانە...

خەیاڵی کەر، خەیاڵێکی فراوانە، هەمیشە دەم بەپێکەنینە، هەمیشە بەپێوە جیهان بە ڕەنگاوڕەنگی دەبینێت، چونکە بەردەوام لەنێو قەسەڵ و گیاو جۆدایە، دڵخۆشە کە خاوەنەکەی کورتانی لەشار بۆ دێنێت، لەهەرکاتیش پێویستی بێت بەکاری دەهێنرێت..

چوارپەلی کەر دائیمەن لەسەر زەویە، ئەو ئەرکی وەهایە دەبێ ئاوا بیگوزەرێنێ، ناکرێ تۆش ئەی ئەوانەی حەزتان لێیە چوار پەلی خۆتان دائیم بخەنە سەر زەوی و نزمیش بن، بەرز بن و ڕوئیاو ژیان بە دروستی ببینن...
ئێ خۆ کەر کەرە و بەنی ئادەمیش مرۆڤە...!


AM:11:38:07/08/2020

ئه‌م بابه‌ته 2820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی