ووهان ، پێگه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا ، له‌وێوه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كوشنده‌یه بڵاوه‌ى جیهان بوو ، ته‌نها پێى ده‌ڵێن ڤایرۆس ، كه‌س نازانى ئه‌م ڤایرۆسه چیه ، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها بۆچوون و پێشبینیه ده‌رباره‌ى ...
كۆڕۆنا ، ئیسراحه‌تى له جیهان بڕیوه، ته‌نها به هه‌ناسه‌دانێك ، یاخود به‌ركه‌وتنێك ره‌نگه كۆڕۆنا بێته نێو له‌شته‌وه و وورده وورده به‌ره‌و ئاقاری مردن و مه‌رگت بكاته‌وه ..
كۆڕۆنا ده‌رگاى ته‌واوى په‌رستگاكانى گشت ئاین و تایفه و ئایدۆلۆژیاێكى داخست ، ئیدى مرۆڤ ناتوانى به كۆمه‌ڵ بانگى خودا بكات و تاوه‌كو به‌هاناى بێت..
كۆڕۆنا سیاسییه‌كانى له سیاسه‌تكردن په‌ك خست ، سه‌رمایه‌داره‌كانى خسته سوچى زیندانى كه‌ره‌نتین ، ئیدى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه ده‌وروبه‌ریان پڕ بوو له مرۆڤ ، ئێستا ته‌نیان..
كۆڕۆنا هه‌موو پرۆسه‌یه‌كى په‌كخست ، پزیشكان فه‌رمان به‌مرۆڤ ده‌كه‌ن كه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه ، چونكه چاره‌سه‌ریان پێ نیه ..
ئێمه‌ى كورد له ووهانه‌وه كۆڕۆنه‌مان ناسی ، به‌ڵام له سێبیرانه‌وه مۆته‌كه‌ى كۆڕۆنا ده‌ركه‌وت ، ئیدى كه‌س براى كه‌س نیه و ته‌نها ده‌بێت له‌ماڵه‌وه بین ..
من به مرۆڤى كورد ده‌ڵێم ، شۆكى كۆڕۆنامان تێپه‌ڕاند ، شۆكى بڵاو بوونه‌وه‌شیمان نۆشى ، ته‌نها هاوشێوه‌ى ووهانییه‌كان له قۆناغى ئه‌وه‌دا ده‌بین كه ماڵئاوایی له كۆڕۆنا بكه‌ین، ته‌نها به ده‌ست شووشتن و مانه‌وه‌مان له ماڵ ..
تكایه با بیركردنه‌وه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه بێت كه سوكنیایی به مرۆڤ ببه‌خشین ، نه‌وه‌ك ئه‌ژنۆ پشت شكاندن به‌مرۆڤ نیشان بده‌ین ، هێمن بن ، كۆڕۆناش به‌لامانه‌وه تێده‌په‌رێت و وون ده‌بێت..
PM:11:45:23/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 1896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی