له ووهانه‌وه، تا پژمینهكهى مام نادر..
کەنعان بەهادين
مام نادر پیاوێكى قسه خۆش بوو ، له یه‌كێ له فه‌رمانگه‌كان چایهچى بوو، چایه‌و ده‌ست و پلى ئێجگار خۆش و به‌تام بوو ، وه‌لێ ئه‌و ساته‌ى دهپژمى ، وه‌ك هه‌وره تریشق، یاخود زلله ئاساى زابتانى حیزبی به‌عس شرقهى ده‌هات ، ئیدى پارچه و ساچمهشى له‌وسه‌ره‌وه جێ بێڵه، ئه‌وه‌ى مام نادر وه‌زعه‌كه‌ى تێكدابوو ، كاتێ كه هه‌شت نۆجار دهپژمى و به مه‌چه‌كى هه‌رچى لینج و عهشتهبا هه‌بوو ، ده‌یسڕیه‌وه..
كاتێ ده‌یانگوت مام نادر بۆچ كلینیسێ ، دهسهسڕێ له‌گه‌ڵ خۆت بار ناكه‌ى، تۆ چایه‌كه‌ت كردووه به ده‌عبا لێمان ، ده‌یگووت: فكر له‌و شتۆكانه مه‌كه‌نه‌وه ، ئه‌گینا زوو ده‌مرن..
مام نادر وه‌فاتى فه‌رموو، ئه‌گه‌ر له‌م زهرفهى كڕۆنا مابایه ، چى ده‌فه‌رموو؟؟
ووهان ، شارێكى مه‌زنى چینه ، ده‌رگاى ڤایرۆسى كۆڕۆنا بوو به‌ره‌و جیهان، ئه‌و شاره یانزده ملیۆن مرۆڤى لێ ده‌ژى، دوو هێنده‌ى وو‌ڵاتى ئێمه ، ئێستا ووهان بۆته شارى ترس و مه‌رگ، به‌ڵام پێشتر شاری ئۆڵۆمپیات و پاڵه‌وانێتیه وه‌رزشییه گه‌وره‌كان بوو ..
له ووهانه‌وه ڤایرۆسى كۆڕۆنا بۆ 40 وو‌ڵاتى دوونیا گوازرایه‌وه ، پێوه‌ى سێ هه‌زار مرۆڤ گیانیان له ده‌ستدا، كاتێك من پێم وایه له كۆی حه‌وت ملیاری سه‌رنشینى گۆی زه‌وى، سێ هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ست بدات، ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌مه، له‌چاو كه‌مى دانیشتوانى وو‌ڵاتى ئێمه كه پێنج ملیۆن تا شه‌ش ملیۆن كه‌سین..
ئه‌و ترس و له‌رزه‌ى ناوێ ، كه‌مێ خۆ پارێز بین ، پاك و ته‌میز بین ، ئیتر به‌ره‌و گه‌رماش هه‌نگاو ده‌نێین، ئه‌و ڤایرۆسه لاى ئێمه به‌ره‌و له‌ناوچوونه، چونكه هه‌ر مانگێكى تر پله‌ى گه‌رما له وو‌ڵاتى ئێمه ده‌گاته سییه‌كان و به‌ره‌و چل ، به‌پێى ووته‌ى پزیشكانیش له گه‌رمادا كۆڕۆنا ده‌مرێ ..
ئیدى ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ش چایه‌ى مام نادرمان نۆش كرد ، كه‌سیشمان نه‌مردین، ئه‌و خۆی مرد ، دڵنیابن له وو‌ڵاتى ئێمه كۆڕۆنا ده‌مرێ و هه‌مووشمان ته‌مه‌ن درێژ و سه‌لامه‌ت ده‌بین..
PM:10:21:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5884
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی