رۆشنبیرانى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه
کەنعان بەهادين
به‌هۆی كۆچى هه‌زاران نووسه‌رو روناكبیری نه‌ته‌وه‌ى كورد بۆ ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وروپا و نه‌گه‌رانه‌وه‌یان و جێگر بوونیان له‌و وڵاتانه پێم وایه گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى فیكری و فه‌لسه‌فى بۆ مێژووى نووسین دروست كردووه، ..
زۆرێك له‌و نووسه‌ره گه‌ورانه مه‌ئوایه‌كیان له‌وێ بۆ خۆ دروست كردووه كه له‌نێو چواردیوار ته‌نها خه‌ریكى نووسین و وه‌رگێرانى رۆمانن، كه من بێگومانم له‌وه‌ى زۆرترین كه‌ره‌سته‌ى ئه‌وروپاییش سوودبه‌خشه بۆ ئه‌وان كه له‌كاتى نوسینى به‌رهه‌مه‌كانیان بێ شه‌ك په‌ناى بۆ ده‌به‌ن..
نووسه‌ری گه‌وره‌ى گه‌وره‌ى ئه‌مریكایی (به‌ره‌گه‌ز هیندى) فه‌رید زه‌كه‌ریا، له ئان و ساتى ئاشكرابوونى دزینى بیرۆكه‌ى ده‌یان وتار ، كۆمه‌ڵێك گۆڤار و رۆژنامه‌ى وه‌ك تایم و نیویۆڕك تایمز و زه‌سه‌ن رێگه‌یان له زه‌كریا گرت كه وتاره‌كانى تا ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ بڵاو نه‌بێته‌وه ، چونكه بووه شۆك كاتێ زانرا فه‌رید زه‌كه‌ریا بیرۆكه‌ى گوتاری خه‌ڵك به‌ناوى خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
من شانازى به نووسه‌ره گه‌وره‌كانى وه‌ك عه‌لائه‌دین سه‌جادى و مام هه‌ژار و مارف خه‌زنه‌دار و عه‌زیز گه‌ردى و ده‌یانى دیكه، له‌نێوه‌خۆی كوردستاندا، به كاریگه‌ری كه‌ش و هه‌واى كوردستان به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاو كرده‌وه..
بۆیه هیچ به هونه‌ری نابینم، نووسه‌رێكى كورد له ووڵاتێكى ئه‌وروپایی كه به‌ده‌یان سه‌رچاوه‌ى گه‌وره‌و زه‌به‌لاحى له‌به‌ر ده‌سته، یاخود ئه‌و كه‌ش و هه‌وا هێمنه‌ى ئه‌وێ سودمه‌نده بۆی كه بتوانێ تێكه‌ڵه‌یه‌ك رۆمان دروست بكات و بڵاووى بكاته‌وه.
خه‌ڵكى كورد له‌ناوه‌وه له‌باره‌ى كتێبه‌وه هه‌ژارن، سه‌رچاوه‌كانیان لا روون نیه، نازانن كام به‌رهه‌م بیرۆكه‌كه‌ى هى خودى نوسه‌ر نیه، یان ته‌قلیده..
جاران له شه‌سته‌كان و حه‌فتایه‌كان و هه‌شتایه‌كان كاتێك ده‌ست ده‌كرا به خوێندنه‌وه‌ى چیرۆكێك ، ئه‌گه‌ر ته‌قلید و دزیاری زوو خوێنه‌ر كه‌شف ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا نا..
ئه‌م پرسه بۆ هه‌موو شێوازێكى نوسین و ده‌ركردنى كتێب به‌كار دێت،..
ئه‌م بۆچوونه‌م هه‌میشه هه‌یه..
چونكه له كوردستان، نموونه‌ى گه‌وره، كه‌ڵه پیاوێكى وه‌ك عه‌زیز گه‌ردى خاوه‌نى یه‌ك رۆمان تایبه‌تى خۆی نیه، هه‌مووى وه‌رگێرانن، به رێزه‌وه باس له وه‌رگێرانى ده‌كات..
PM:06:45:09/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی