بیردۆزی بیرنارد لویس و سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین
کەنعان بەهادين
بیرنارد لویس، مێژوو نووسێكی ئینگلیزی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك جوو بوو، له شه‌سته‌كان مامۆستای زانكۆی له‌نده‌ن بووه، پاشان سه‌فه‌ری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كرد، له چوارچێوه‌ی راكێشانی كۆمه‌ڵێك مامۆستای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ناسی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، لویس له زانكۆكانی ئه‌مریكا وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی خوارووی ده‌گوته‌وه ، چونكه ناوبراو یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیه گرنگانه‌ی كه پسپۆڕ بوون له دیاریكردنی داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوین.
لویس سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌می كردۆته ده‌ستپێكی دروست بوونی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی نوێ، كاتێ ناپلیۆن میسری داگیر كرد، بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ژموونی فه‌ڕه‌نسی( رۆژئاوایی) گواسته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین، كه لویس ده‌ڵێت: هه‌ڵمه‌تێكی بچووكی وه‌ك هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی ناپلیۆن بۆ میسر وای كرد ده‌ست به‌سه‌ر ووڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی دابگیرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه كاتێ سه‌دام كوه‌یتی داگیر كرد یه‌ك له‌و ووڵاته رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامیانه نه‌هاتنه هانای سه‌دام حوسێن وه‌ك هاوفیكر و هاو نه‌ته‌وه، ئیدی داگیر كردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ ئه‌مریكایی و رۆژئاواییه‌كان ئاسانه.
ئه‌و بۆچوونه‌ی لویس ئه‌وه‌مان بۆ رۆن ده‌كاته‌وه كه ده‌سته‌كه‌وته‌كانی سامانی سروشتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به گشتی و دزینی ئه‌و سامانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ووڵاتانی ئه‌وروپایی و ئیسرائیلیش، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئینتیمایه‌ك و ستراتیژێكی رۆن له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی مرۆیی و سیاسی و ئابوری و فیكری ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه‌شه كووشتار و نه‌بوونی سه‌قامگیری له‌و ووڵاتانه به‌رده‌وامه.
ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌توانی به‌رگه‌ی هێز و داگیركاری ئه‌مریكایی و ئه‌وروپایی بگرین، زۆر ئاسانه كه بتوانین بیردۆزی میرنشینی عه‌ره‌بی (ئیمارات ) دووباره بكه‌ینه‌وه كه پێكهاتووه له‌وه‌ی داگیركاریش رازی بێت و مییلله‌تیش له ژیانێكی خۆشدا بژی.
سیاسییه‌كانی ئیمارات ووڵاته‌كه‌ی خۆیان كردۆته دووه‌م سه‌نته‌ری ئابووری جیهانی ، كه وایان كردووه هه‌موو سوچێكی وڵاتیان داگیر نه‌كرێت، یاخود بڕیاری سیاسی و ئابوریان سه‌ربه‌خۆ بێت و نه‌بنه كۆیله‌و دارده‌سته‌و ژێرده‌سته‌ی كه‌س..
PM:11:29:02/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی