ئامانجه‌كان له رێگه‌ى جادوو كردنه‌وه به دى نایەت
کەنعان بەهادين
ئه‌م ناونیشانه‌ى كه به‌كارم هێناوه، خاوه‌نه‌كه‌ى كۆڵن پاوه‌ڵى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى پێشووتری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه..
جێى سه‌رنجى من بوو، كاتێك ویستم شتێك ده‌رباره‌ى رێكه‌وتنه‌كه‌ى به‌غدا و هه‌ولێر بنووسم..
ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى كه له‌لایه‌ن شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئیمزا كرا، به پێى یاساى ئیداره‌ى مالى ئه‌و ووڵاته( كه له یانزده فه‌سڵ پێكهاتووه) كارى بۆ كراوه‌و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌نگى بۆ داوه..
ئه‌و یاسایه هه‌موو ئه‌و رێ‌و شوێنانه‌ى دیاری كردووه كه داهات و خه‌رجى گه‌لانى عێراق به شێوه‌یه‌ك سه‌رف بكرێت كه عه‌داله‌ت و هاوسه‌نگى تێدابێت و وه‌كو كورد گووته‌نى نه شیش بسووتێ نه كه‌باب..
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش جوامێرانه له به‌رامبه‌ر دابین كردنى بودجه و موسته‌حه‌قاتى كورد بڕى 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ته‌سلیم به سۆمۆ ده‌كات.
ئه‌مه رێكه‌وتن نیه كراوه به راى من ، ئه‌مه مافێكى كه زه‌وت كراوى كورده كه سیاسیانه ته‌عاموولى له‌گه‌ڵ كراوه، هه‌روه‌كو له قۆناغه‌كانى رابوردوو جۆره‌ها ئابڵوقه‌ى ئابووریمان بینى كه به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ولێری داناوه، به‌ناوبانگترین ئابڵوقه‌ش له ساڵانى 1993 تا 1997 كه حكومه‌تى ئه‌وساى به‌عس به سه‌ركردایه‌تى سه‌دام حوسێن بڕیاری دابوو نه‌یه‌ڵێت كه‌ره‌سته‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق بگاته هه‌رێمى كوردستان، بۆ به دیلى ئه‌مه كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى بڕیاری 986 (نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك)ى داهێنا، كه له رێگه‌ى فرۆشتنى نه‌وت، خواردن و ئاوى پاك و پرسه ته‌ندروستییه‌كان و په‌روه‌رده بۆ گه‌لانى عێراق( به‌تایبه‌ت كورد) دابین بكات..
كه‌وایه به‌غدا هه‌موو كات له بۆسه‌دایه له‌گه‌ڵ كورد، تاوه‌كو قووت و ژیانى دابین نه‌كات ، ئه‌و هه‌موو رێكه‌وتنانه‌ى كه له سه‌رده‌مى جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى جه‌لال تاڵه‌بانى كراوه، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى به‌غدا جێبه‌جێ نه‌كراون، هه‌تا ئه‌و سیاسیانه‌ى كه رۆژانێك هاوخه‌باتى كورد بوونه و ئۆپۆزسیۆن بوونه..
كه‌وایه ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ماوه‌ى 100ساڵى رابوردوو كراوه كه پێكهاتوون له ده‌یان رێكه‌وتنى سیاسی و ئابووری، له پڕێكدا پۆچه‌ڵى ده‌كه‌نه‌وه و جێبه‌جێى ناكه‌ن..
من دووباره ده‌چمه‌وه سه‌ر قسه‌كه‌ى كۆڵن پاوڵ كه ده‌ڵێت ئامانجه‌كان به جادوو كردن نایه‌نه دى، ئه‌وه‌ى كه ئێستاش كراوه له رێكه‌وتن جادو و سیحرێكى تری به‌غدایه، تاوه‌كو ئه‌و قۆناغ و ره‌وشه‌ى پێ تێپه‌ڕ بكات ، ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد بیر له شێوه‌ى رێكه‌وتنێكى نێوده‌وڵه‌تى بكاته‌وه، كه زه‌مانه‌تى نێو ده‌وڵه‌تى هه‌بێت و هیچ كاتێك داهات له‌م ووڵاته بۆ مه‌به‌ستى كایه‌ى سیاسی و سه‌ربازى به‌كار نه‌یه‌ت، ئه‌وكات هه‌رێمى كوردستان ده‌وكه‌وێته به‌رده‌م واقعێكى تری فه‌رمى نێو ده‌وڵه‌تى كه چاودێران نه‌یه‌ڵن مافى گه‌لان له عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه زه‌وت بكرێت..
PM:09:38:04/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی