دواجار به‌غدا مه‌ركه‌ز نیه ....
کەنعان بەهادين
به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ ، پێكهاته‌كانی عێراق شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین پشكی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا بگرنه ده‌ست ، له ماوه‌ی 100 ساڵی رابوردوو شیعه‌و سووننه‌و كورد عێراقیان به‌رێوه بردووه ، چ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ، یاخود وه‌زیر ، له‌حاڵی ئێستاشدا تا ئاستی په‌رله‌مانتار و پۆسته بچووكه‌كانیش ئیداره‌ی عێراق ده‌كه‌ن ...
به‌ڵام ئه‌و عێراقه‌ی پاش 2003 ، وه‌كو ئه‌و عێراقه نیه كه به‌ر له ساڵانی 2003 به‌رێوه ده‌برا ، سیستمی سیاسی له‌و ووڵاته به‌و پێه بوو كه سوپایه‌ك له عێراق له‌لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه دروست كرابوو ، پێوه‌ی پێكهاته و هاوڵاتی شیعه و كوردی ده‌چه‌وسانده‌وه ، پاش 2003 سوپایه‌كی تری شیعه‌كان به‌نێوی حه‌شدی شه‌عبی و كۆمه‌ڵێك ره‌وتی دیكه‌ی میلیشیا كه‌وتنه خۆ رێكخستنه‌وه و خۆناساندنیان وه‌ك سوپای عێراق ، ئه‌وانیش هه‌مدیس پێكهاته‌ی سووننه و كوردیان ئازار دا ،..
نه‌بیستراوه كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه عه‌زیه‌تی كه‌سی دابێت و خاكی كه‌سی داگیر كردبێت ، كاتێك خاوه‌نی هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆره ، به پێچه‌وانه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی خه‌ڵكی عێراق بووه ، تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌وڵیشی داوه بچێته ژێر مه‌نزوومه‌ی سوپای یه‌كگرتووی عێراق و به‌م دواییه شه‌ری تیرۆریشی كرد بۆ عێراق و نزیكه‌ی 2000 شه‌هیدیشیان دا بۆ بنبڕ كردنی تیرۆر ، عێراق رێگری كرد له پێشمه‌رگه و نه‌یانهێشت رۆڵی گه‌وره‌تر له عێراق بگێرێت ، چونكه بیركردنه‌وه‌ی به‌غدا به‌و ئاراسته‌یه بوو كه مه‌زهه‌بێك سه‌ربخه‌ن و ئه‌وانیتریش لاواز بكرێن ...
له دوای ساڵانی 2003ه‌وه ، پێكهاته‌ی سووننی له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی شیعه‌كانه‌وه ده‌چه‌وسێندرانه‌وه و شار‌و خاكیان وێران كرا ، سه‌ركرده‌كانیان راوه‌دووی ده‌ره‌وه كران ، چونكه سووننه‌كان له عێراق له دوای 2003ه‌وه بێ سوپان ...
حه‌شدی شه‌عبی و ته‌واوی گروپ و میلیشیا سه‌ربازییه‌كانی شیعه، ویستیان نه‌ته‌وه‌ی كوردیش بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیان ، به‌ڵام پێشمه‌رگه نه‌یهێشت ئه‌وه‌یان بۆ بچێته سه‌ر ...
له ئێستادا هه‌ردوو قاعیده‌ی سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (حه‌بانیه و به‌غدادیه) كه له رۆژئاوای عێراقن ، ده‌رگای ناو نووسینی بۆ پێكهاته‌ی تایفه‌ی سووننی كردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی ناو نووسین بۆ دامه‌زراندنی سوپایه‌ك بۆ ئه‌وان كه ژماره‌یان 4000 كه‌س ده‌بێت ..
ئه‌م هه‌نگاوه تازه‌ی ئه‌مریكا بۆ سووننه‌كان ره‌وشێكی تری تازه‌یه له عێراق ده‌رده‌كه‌وێت كه دووباره دابه‌شبوون زه‌ق ده‌كاته‌وه ، بۆ ئه‌وانه‌ی كه دژی دابه‌ش بوونی خاك و سه‌روه‌ری عێراقن ، ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی كه 100 ساڵه به وه‌هم و له‌سه‌ر نه‌خشه بوونی هه‌یه ..
له‌م دۆخه تازه‌یه‌ی عێراق ده‌كرێت كورد دووباره خۆی تووند بكاته‌وه بۆ گێرانه‌وه‌ی كه‌ركووك و مه‌خموور و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ، نابێت ئه‌و هه‌ڵه‌ی كه ده‌رهه‌ق به‌و ناوچانه‌وه كرا دووباره سارده سارده‌ی لێ بكرێت ..
چیدی به‌غدا مه‌ركه‌ز نابێت ، له رابوردوودا به‌غدا پێگه‌ی ئاشووب و شه‌رو دابه‌ش بوون بووه ، ناكرێت ئه‌و شێوه به‌غدایه به‌رده‌وام بێت ، ببێته مۆڵگه‌ی فه‌رامۆشكردنی پێكهاته و گه‌لانی عێراق ...
PM:08:34:06/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی