جه‌وله‌یه‌كى تری ئاشتى له ناوچه‌كه ..
کەنعان بەهادين
له ساڵى 1991 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری 988ى ده‌ركرد بۆ پاراستنى كورده‌كانى باشور له ده‌ستى جه‌ور و سته‌م و زوڵمى سه‌دام حوسێن ، كاتێك له‌ماوه‌ى 35 ساڵى حوكمى به‌عسییه‌كان ، كوردیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌تڵ و عام و ئه‌نفال و كیمیاباران كرد ..
, دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 1992 ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردستان (په‌رله‌مان) و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى دروست بوو و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى مه‌ده‌نى سیاسی له‌ناوچه‌كه ده‌ركه‌وت ..
ئه‌و بڕیاره‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سوودى زۆری هه‌بوو بۆ كورد له‌هه‌موو پارچه‌كان ، كه بۆته ناوچه‌یه‌كى پڕ له ئه‌مان بۆ هه‌موو كورد له ته‌واوى جیهان كه تێیدا بتوانن هه‌موو مافه كلتوری و سیاسی و رۆشنبیریان تێدا به‌رجه‌سته بكه‌ن ..
له كاتى هێرشه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی له 16ى ئۆكتۆبه‌ری 2017 ، هه‌مدیس ئه‌و بڕیاره‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه سه‌نگى مه‌حه‌ك ، كاتێ نه‌یانتوانى له‌و خاڵه‌وه زێتر بێنه پێشه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى بۆ به‌غداى د‌یاریكردبوو ، پاش ئه‌وه كورد دووباره ده‌ستى كرده‌وه به خۆ رێكخستنه‌وه ..
كه‌وایه دووباره دروست بوونه‌وه‌ى كه‌شێكى ئاشتى و گفتوگۆ ، به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ستى پێكرد كه كورد له عێراق ده‌ستى كرده‌وه به دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا ، له ئانكه‌ره‌ش پرسی ئازاد كردنى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش دروست بۆوه ، چه‌ند رۆژێكیشه شاندێكى باڵاى هه‌ده‌په‌ش رووى كردۆته هه‌ولێر و گفتوگۆكانیان به چڕى ده‌ست پێكردووه ..
ئه‌م هه‌نگاوه ئێجگار گرنگه كه كورد دووباره سوود له‌و جه‌وله‌یه‌ى ئاشتى وه‌ربگرێت و دووباره هه‌موو هێزو تواناكان كۆبكرێته‌وه ، كه پێم وایه ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه‌ش له ئه‌نجامى لاوازى ئانكه‌ره‌و به‌غداوه دێت له‌و قۆناغه‌دا به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى ، هه‌روه‌ك ده‌بینرێت حه‌شدى شه‌عبی كراوه‌ته ئامانج و رۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل كه هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى و گه‌وره‌ى ئه‌مریكایه ، ئه‌وان بۆردوومان ده‌كات ، له رۆژئاواوه‌ش پرسی ناوچه‌یه‌كى ئارام هاتۆته پێش كه تووركیا حه‌زى لێ نیه ئه‌و ناوچه‌یه بۆ كوردان دابین بكرێت ، له‌وه‌دا توركه‌كان كه‌ش و هه‌واى نه‌رم نواندنیان به‌رامبه‌ر كورد ره‌خساندووه ، ده‌كرێت نه‌ته‌وه‌ى كورد دووباره یه‌كگرتوو بێته‌وه و سوود له‌و هه‌ل و مه‌رجه تازه‌یه ببینێت ..
PM:03:12:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی