نان و زگی كوردان ....
کەنعان بەهادين
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ باسی ئه‌وه بكه‌م كه نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌دان ساڵه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ببێی به خاوه‌نی كیانێك و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ، به‌ڵام به رێكه‌وتنێكی سیاسی و پڕ له به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی زلهێز قه‌ت نه‌یانهێشتووه ببێ به ده‌وڵه‌ت ، ئه‌گه‌ر چی زۆرێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی به‌ده‌وڵه‌تبوونی تێدا به‌رجه‌سته‌یه ، زۆر نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ی ناموسته‌هه‌ق هه‌ن به‌ر له كورد گه‌لێك زوو بوونه ده‌وڵه‌ت ..
نازانم نهێنی ئه‌وه چیه جیهان به ئیجماع نه‌یانهێشتووه ئه‌و نه‌خشه و جوگرافیایه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و كورد ببێ به ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و مموماره‌سه‌ی مافه مرۆیی و كلتووری و سیاسییه‌كانی خۆی بكات هاوشێوه‌ی گه‌لانی جیهان ..
كورد جۆره‌ها خه‌باتی كرد ، له‌وانه چه‌كداری و سیاسی و سه‌ربازی و رۆشنبیری ، تا ئاستی ئه‌وه‌ی تاكی كورد خۆی كووشت و ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی جیهان هه‌ڵنه‌وه‌شایه‌وه ( سایكس بیكۆ) كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ببێته خاوه‌نی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ ..
تا ئه‌و ئاسته‌ی له دوای كۆتایی جه‌نگی داعش له‌ناوچه‌كه ، گشت نه‌خشه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌رت بوون و لێكترازان ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و جیهان ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی خاشاكی ئه‌و كه‌رتبوون و لێكتریان قایم كرده‌وه ، نه‌شمانزانی نهێنی ئه‌وه چیه !!!
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بوونه‌ی كورد گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له سه‌ركرده‌و و خه‌باتگێره‌كانیان له‌كایه‌ی سیاسی دوور بخرێنه‌وه‌و زیندانی بكرێن ، نه‌هێڵن كورد ببێته پێگه‌یه‌كی سه‌نگینی خۆی ، وای لێكرا دووباره به‌نان و زگه‌كه رازی بن ..
چاره‌سه‌ری دیكه‌ی نیه ، چونكه جیهان له دێر زه‌مانه‌وه به ئیجماع دژی هه‌موو خواست و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوونه ، بۆیه پرسی گه‌نده‌ڵی و دزی و حوكمی بنه‌ماڵه‌یی و مه‌له‌كی و نه‌قسی ده‌ستوور و یاسا و جاشایه‌تی و سه‌رگه‌رمی و گێره شێوێنی و زۆر سیفاتی دیكه له زۆربه‌ی ووڵاتان و گه‌لانی دوونیا بوونی هه‌بووه ، بۆ نموونه ئه‌وه‌تا سوید و به‌ریتانیا و نه‌روێژو دانیمارك و هۆڵه‌ندا و زۆرێك ووڵاتی گه‌وره‌ی جیهان بنه‌ماڵه‌یی و پادشایین ، ماوه‌ی سه‌دان ساڵه یه‌ك بنه‌ماڵه ئیداره‌ی ئه‌و ووڵاتانه ده‌كه‌ن ، دزی و ده‌نده‌ڵی و تاوان ته‌نانه‌ت له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانیش بوونی هه‌یه ، جاشبوون له ئه‌وروپاوه دروست بوو ، كاتێ بینیمان نیوه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا له جه‌نگی جیهانی دووه‌م بوونه جاشی هیتله‌ر و كلیلی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیان دا به‌و داگیركاره ( من دژی جاشایاتی و نۆكه‌رایه‌تیم و ریسوای ده‌كه‌م و ده‌یخه‌مه به‌ر نه‌عله‌تی مێژوویی ، به‌ڵام وه‌ك نموونه ئه‌وه‌م نیشاندا ) ، پاشان هه‌موویان بوونه‌وه ده‌وڵه‌تی كاریگه‌ر و به‌هێز ..
كه‌وایه ئه‌و خاڵانه‌ش هۆكار نین كه كورد نه‌بۆته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ، ئه‌ی ده‌بێت نهێنی چی بێت كه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه سه‌دان ساڵه هه‌ر چاوی له‌و پایته‌ختانه بێت كه سایكس بیكۆ دابه‌شی سه‌ری كردوون !!
ده‌یان سه‌ركرده ، به‌و خه‌ونه شه‌هید بوون و سه‌ریان نایه‌وه كه ببنه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێك و كیانێكی كوردی ، به‌ڵام زلهێزان نه‌یانكرد و پاڵپشتی ئه‌و پڕۆژه‌یان نه‌كرد ، به‌شێوه‌یه‌كی (ته‌حجیم) پاڵپشتی ده‌كه‌ن ، كه سنووردار بێ و وه‌ك گۆتم نان و زگ بێت ، به‌ڵام له‌و نهێنیه تێ ناگه‌م كه بۆچی سه‌ڵته‌نه‌ی عوومان و ئیمارات و قه‌ته‌ر و ئه‌رده‌ن له‌ناوچه‌كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆن ، بۆچی كورد چوارچێوه‌یه‌كی دانپێنراوی سیاسی نیه ....
PM:09:05:04/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی