عێراق بۆمبی چێندراوه بۆ كورد ..
کەنعان بەهادين
قۆناغى دواى 2003ى عێراق تا 2013 و ده‌ركه‌وتنى داعش ، بووه قۆناغى كه‌وتنى ئه‌و ووڵاته و بڵاو بوونه‌وه‌ى تین و ڕقى تایفى و شۆڤێنیه‌تى عه‌ره‌بی و سووننى و شیعى ، ئه‌و ووڵاته‌ى گه‌یانده ئاقارێكى ره‌ش كه به هۆیه‌وه یه‌ك ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ملیۆنێكى تریش ئاواره‌ى نێوخۆی عێراقن و جیا له‌وه‌ش به سه‌دان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بوونه په‌ناهه‌نده‌ى ووڵاتانى دوونیا ، به‌هۆی ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له به‌غدا نه‌یتوانى ببێته كۆكهرهوهى ده‌نگى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و ژیانیان بۆ دابین بكات ..
نامه‌وێت باس له‌و هه‌موو رووداوانه بكه‌م كه دواى كه‌وتنى سه‌دام حوسێن روویدا له پاش 2003ه‌وه ، چونكه هه‌موومان شایه‌دى رووداوه‌كانین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه باس بكه‌م ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى كه ئێستا له عێراق له 2018 ه‌وه هاتوونه‌ته پێش ، ئایا بۆچ له به‌غداش هاوشێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌م و چاوى تازه ناهێنرێته پێشه‌وه كه خاوه‌نى ئیراده و عه‌قڵى نوێ بن ، ئه‌وانه‌ى كه له‌پاش 2003 حوكمى عێراقیان گرته ده‌ست فه‌شه‌لیان هێنا و نه‌یانتوانى ببنه كۆكهرهوهى هه‌موو ده‌نگى عێراق له به‌غدا ..
له‌عێراق ، بواری ئه‌وه له‌به‌رده‌م حكومه‌ت نه‌ما ، ته‌نها ده‌بێت ژیانى خه‌ڵكى باشتر بككرێت و ره‌فاهیه‌ت دروست بكرێت ، چونكه چاوه‌ڕێى خه‌ڵكى له حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌هدى ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ژیان دروست بكرێت ، بێجگه له‌و بژارده‌یه هیچى دیكه تێنوێتى عێراقییه‌كان ناشكێنێ ...
هه‌رێمى كوردستانیش بووه نموونه‌یه‌كى زیدنووی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى بۆ سه‌رتاپاى عێراق ، چونكه بێجگه له پارێزگاكانى هه‌رێم ، شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق وێرانه‌ن ، بۆ نموونه دوو گه‌وره شاری وه‌ك به‌سڕه‌و موسڵ ئاوى خواردنه‌وه‌یان نیه ، نه‌مانبیستووه له به‌غدا پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره بكرێت ، ته‌نها ناوچه‌ى سه‌وز ناو و ده‌نگى هه‌یه ، واته بره‌و دان به خه‌ڵكى سیاسی و حزب حزبێنه ، هیچى دیكه له ئارادا نیه ..
كورد به درێژایی مێژوو تووشى كێشه‌ى خۆی بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا ، چونكه له‌م قۆناغه‌ش و له دواى ریفراندۆمیش حهزهرێكیان به‌رامبه‌ر كورد هه‌یه ، ئه‌و كارته‌ى كه كورد هه‌یه‌تى و هه‌ڵیگرتووه بۆ ساته وه‌ختى پشت تێكردنى به‌غدا له هه‌ولێر ، ره‌نگه دواجار ئه‌و كارته به‌كار بێته‌وه ..
ئه‌مه له ئه‌گه‌ری لاوازى عادل عه‌بدولمه‌هدى و ده‌ستخه‌رۆ بوونى بڕیاره‌كانى ئێران بۆ سه‌ر عێراق ، ده‌كرێ ئه‌و ئه‌گه‌رانه له پێشینه‌ى كاره‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیراندا بێت ، دواجار عێراق هه‌میشه بۆمبی چێندراوه بۆ كورد ..
هه‌روه‌ك له ئان و ساتى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر بینیمان كه هێشتا عه‌قڵیه‌تى هێرش كردنه سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌به‌غدا بوونى هه‌یه ، هێشتا ئه‌و پرسه له ئارادا هه‌یه كه سوپا و تانك و تۆپ دژى كورد و پێشمه‌رگه به‌كار بێت ، بڕینى مووچه و بوودجه‌ى خه‌ڵكیش مێژووى ره‌ش بوون بۆ عێراقى دواى 2003 ، كه هێشتا بیركردنه‌وه له برسی كردنى كورد بژارده‌ن و كاریان پێده‌كرێت ، ئه‌مانه هه‌مووى دواى ئه‌وه هات كه كورد هاوبه‌ش و به‌شدار بوو له دروست كردنه‌وه‌ى حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تى عێراق ..
جگه له‌وه‌ش هه‌ر له نزیكترین ماوه‌ى رابوردوو ، بینرا كه چۆن گه‌نمى جووتیارانى كورد ئاگری تێبه‌ردرا و به‌رو ره‌نجى ئه‌و خه‌ڵكه به هه‌ده‌ر درا ، وێڕاى ئه‌وه‌ى تا ئه‌و له‌حزه‌یه‌ش پاره‌ى 4ساڵى گه‌نمى جوتیاران له‌به‌غدا سه‌رف ناكرێت ، ئه‌گه‌ر چى وه‌زیرى دارایی كورده و سه‌رۆك وه‌زیرانیش هاوسۆزه له‌گه‌ڵ میله‌تى كورد ..!!
بۆیه من هه‌میشه ئه‌و ئه‌گه‌ره له پێشینه‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد داده‌نێم كه عێراق بۆمبی چێنراوه بۆ كورد ، ده‌بێت له سه‌رو به‌ندى هه‌موو كار‌و سیاسهتكردنێكدا حه‌زه‌ری پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ى به‌غدا له‌به‌ر چاو دابنێن و پلانیان هه‌بێت بۆ قه‌یران دروست كردن و ئاو گرتنه‌وه و بڕینى مووچه‌و هه‌موو شێوازێكى سزا دان ...
AM:11:02:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3084
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی