جیاوازی كۆمه‌ڵگاكان
کەنعان بەهادين
ویستم زوو بخزمه نێو بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كه‌م ، چونكه میلله‌تی ئێمه به میلله‌تی بێ سه‌برو ته‌حه‌موول ناسراون ، زوو فه‌رته‌نه ده‌نێنه‌وه ..
نه‌وزاد خانه‌قینی هاوڕێی و براو ئازیزم كه راگه‌یاندنكار و ده‌رهێنه‌رێكی كاریگه‌ری بواری كاری میدیای ته‌له‌فزیۆنییه ، خاوه‌نی ئه‌زموونێكی كاریگه‌ری پڕاكتیكی و ئه‌كادیمیه له‌م بوارانه‌ی خۆیدا ، ئێستا له پاریس له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵه‌كه‌ی ده‌ژین ..
ئه‌و هاوڕێیه‌م خه‌ریكی بیرۆكه‌یه‌كی زۆر جوانه له سۆشیال میدیا ، ئه‌ویش شه‌وان كۆمه‌ڵێك مرۆڤ و خه‌ڵكی جوان له‌خۆی كۆ ده‌كاته‌وه ، ده‌رباره‌ی ته‌وه‌ری به‌سوود و گرنگ گه‌نگه‌شه ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ی له ئه‌وكاونته‌كه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه له فه‌یس بووك كه‌سانی تایبه‌تن ، خاوه‌ن روئیای تایبه‌تی خۆیانن ، كه‌س ناتوانێ فێڵ له فیكریان بكات ، یان به‌هه‌وه‌نته كاریگه‌ر بێت بۆ سه‌ر رووئیایان ..
ئه‌وانه ئێستا به پڕاكتیك له‌نێو كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپایی ژیان گوزه‌ر ده‌كه‌ن ، كه‌وایه باسه‌كه له‌وه ده‌رچوو كه ئه‌وان بڵێن ئێمه گوێمان لێ‌بوو كه له ئه‌وروپا ئه‌و دیاردانه بوونیان هه‌یه ..
یه‌ك له‌و بابه‌ته‌ی كه زۆر سه‌رسام بووم پێوه‌ی پرسی (رێز گرتن و ترس) بوو كه ته‌وه‌رێك بوو ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بۆ هاوڕێكانی كردبویه‌وه ، ئه‌وانیش به بوێرییه‌وه گه‌نگه‌شه‌ی ئه‌و ته‌وه‌ره‌یان ده‌كرد له تۆڕێكی ئازادی سۆشیال میدیایی بێ سانسۆر قسه‌ی جوانیان له‌پێناودا ده كرد ، تا به‌یانی به‌دیاریانه‌وه داده‌نیشم ..
چونكه سۆشیال میدیا ئێستا بۆته شوێنی جوێندان و هه‌ڕه‌شه‌و كووشتن و بابه‌تی قێزه‌وه‌ن ، ئه‌سته‌مه بگه‌ی به‌و جۆره گروپانه كه مه‌وزووعیانه بابه‌تی كاریگه‌ری گه‌نگه‌شه و شڕۆڤه ده‌كه‌ن ..
ئه‌وان بابه‌تێكی نه‌وعیان بژاردبوو بۆ گه‌نگه‌شه ، ئه‌ویش ترس و رێز ، پێم خۆش بوو ئیزافاتی خۆمی بخه‌مه سه‌ر و گرنگی و ماندوونی ئه‌و پیاوه جوانانه‌ش به‌یان بكه‌م ..
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆربه‌ی زۆری مه‌سه‌له‌ی رێز گرتن په‌یوه‌سته به بابه‌تی (به‌رژه‌وه‌ندی و ئاینی و خزمایه‌تی و كلتوور و باو و په‌یوه‌ستی و زۆربه‌ی شتی دیكه‌ش ) كه رێزگرتنه‌كه بۆ ئه‌وه نیه هه‌ردوو به‌رامبه‌ر مرۆڤن ، چ نێر یان مێ ، دراوسێ یان دوور ، خزم یاخود بێگانه ، پیر یان گه‌نج ، منداڵ یان گه‌وره ، ئافره‌ت یان پیاو ..
به رای من ئه‌مانه نابنه پێوه‌ر بۆ رێزگرتن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا ، چونكه ده‌بێت (رێز) پڕۆسه‌یه‌كی ئاڵ‌و گۆڕ بێت له‌نێوانی دوو مرۆڤ ، له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌بوونی ئه‌و رێزه له‌نێو هه‌ردوو لا بێ ره‌چاوی هیچ بایه‌خێكی خزمی یان به‌رژه‌وه‌ندی ، یاخود هاوبیری و و هتد نه‌بێت ..
چونكه له‌نه‌مانی ئه‌وانه ، بۆ نموونه له‌یه‌ك ره‌ئیدا نه‌گه‌ن به‌یه‌ك ئه‌و رێزه ده‌چێته بابی (ترس) به په‌یوه‌ست بوون به‌و خاڵانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسم كرد ، سه‌رووی هه‌موویان رێزگرتن له‌پێناوی به‌رامبه‌رێكدا ..
له‌سه‌ره‌تای ژیانی مرۆڤایه‌تی ، مرۆڤ ئه‌و كائینه بوو كه پێكهاتبوون له وه‌حشی رووت ، ته‌نانه‌ت له‌ترسی سێبه‌ری یه‌كتریدا ، یه‌كدیان ده‌كووشت ، بۆیه ئه‌و كووشتاره به‌رده‌وام بوو تا دوای هه‌ڵگیرساندنی هه‌زاران جه‌نگی نێوخۆیی و جیهانی ، بووه مایه‌ی كاول بوونی سه‌دان پێگه‌ی پیرۆزی مرۆڤایه‌تی و داڕووخانی ماڵ و حاڵ و وێران كردنی گووند و شار‌و دێهاته‌كانیان ، ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو ترس بڵاو بێته‌وه (ترس له یه‌كدی) ...
كه‌واته رێزگرتن له‌پای ترس هیچ مه‌كره‌مه‌یه‌ك نیه و ده‌ستكه‌وتیش نیه بۆ مرۆڤ ، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رێز له‌یه‌كدی بگرن ..
دوور له سیسیتمی سیاسی ، كه رێز‌و رێكه‌وتنه‌كان پڕن له به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وت ، له‌حاڵی نه‌مانی یه‌ك له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه ئه‌و رێز‌و ته‌قدیره ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌كی قورسی جووداكاری و شه‌رو كووشتار و ئاشووب ، كه پێوه‌ی ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ناو ده‌چن ..
كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپایی وه‌ك سیستمی (كۆمه‌ڵگه‌ی ناسیاسی _ كۆمه‌ڵایه‌تی) ، كه‌وتنه رێك كه‌وتن كه رێز له ئایدیا و ئاینزاكان و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی یه‌كتری بگرن ، بۆیه ئه‌وروپا له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه كۆڵه‌گه‌یه‌كی به‌هێزو گه‌وره‌ی بۆ پرسی رێز گرتنی نێوان (مرۆڤایه‌تی) دروست كرد ، كه سیاسیه‌كانیش ته‌نانه‌ت ناتوانن سنوری ئه‌و رێزه ببه‌زێنن ، ئه‌گه‌ر وایان كرد به رێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌یانهێننه خواره‌وه ، ئه‌وانه ده‌هێننه پێش كه ڕێز له بوونیان ده‌نێنرێت ..
له گفتوگۆكاندا ئه‌وه باسكرا ، كاتێك ئافره‌تێكی حیجابی خاوه‌ن دووگیان له میترۆ سه‌ركه‌وت ، كاتێك جێگای دانیشتنی نابێت ، پیاوێكی ریشداری كاسكێت به‌سه‌ری (جوو) له‌به‌ر ئه‌و ئافره‌ته هه‌ڵده‌ستێته‌وه و جێگای بۆ خاڵی ده‌كات ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش پیاوێكی ریشداری موسڵمان جێگه‌ی بۆ راهیبه‌یه‌كی كریستیانی كردۆته‌وه ..
ئه‌و رێزه ، په‌یوه‌ست نیه به‌ترس ، په‌یوه‌سته به كلتوری مرۆڤایه‌تی مه‌زن ،
كاتێك لێره له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری خۆمان پرسی (مۆڕه) دێته پێشه‌وه ، كه سه‌ره‌تای بوونیاتی رووخاوی عه‌قڵی و بیركردنه‌وه‌یه‌ی تاكی رۆژهه‌ڵاتیه له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیان له (بیركردنه‌وه‌و تایفه‌گه‌ری و ئاینجیایی و هتد) ، كاتێك به‌هۆی بیركردنه‌وه‌و ئاین و جیاوازییه‌كان مرۆڤ مۆڕه له‌یه‌كتری ده‌كات و تا ئه‌و ئاسته‌ی گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی ئاین و تایفه‌ی جیاواز له‌یه‌كتری جیا بكرێنه‌وه ، ته‌نانه‌ت له‌عێراق شاریش هه‌ن به‌هۆی جیاوازی فیكری و مه‌زهه‌بی یه‌كتر ده‌رده‌كه‌ن و بیر له بڵاوه‌ی تایفه‌یی ده‌كرێته‌وه ..
(مۆڕه) ، سه‌ره‌تای رقێكی وه‌همیه ، كه دواجار كۆمه‌ڵگه ده‌كاته جه‌نگه‌ڵستان و وێرانه‌یی ، كاتێك له ئه‌ساسدا كه بۆ نموونه داعش نه‌بی یونسی ته‌قانده‌وه قێزه‌وه‌نترین دیمه‌نی مرۆڤایه‌تی و كلتوری و شوێنه‌واری بوو بۆ مرۆڤایه‌تی نمایش كرد ، له‌پای ته‌قاندن
AM:11:55:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی