گه‌شت و گوزار له‌و وڵاته چه‌ند گوناحه
کەنعان بەهادين
له نێوانى ساڵانى 2008 تا 2011 وه‌ك به‌رێوه‌به‌رو ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى گه‌شت و گوزاری هه‌رێم كارم كرد ، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى خاوه‌ن ئه‌زموونى ئیداری و گه‌شت و گوزاری كارم كرد ، زۆر شتیان لێ فێر بووم وه‌ك ئه‌زموونى به‌رێوه‌بردنى ئیداره..
ئه‌لحه‌قى پڕ بوون له خه‌ڵكى خه‌مخۆر بۆ بواره‌كه‌یان، منیش له بواری راگه‌یاندن هاوكاریان بووم ، رێنیشانده‌ریان بووم و به كۆمه‌ڵێك كاری باش له به‌ره‌و پێشه‌وه بردنى ره‌وتى گه‌شت و گوزار به‌شدار بووم..
كه‌س نه‌بوو له‌و ووڵاته كار بۆ گه‌شت و گوزار بكات، واته ئه‌وله‌ویه‌تى حكومه‌ت نه‌بوو كه كاری گه‌شتیاری پێش بخات ، حكومه‌ت په‌یوه‌ست و پشت به‌ستوو بوو به پاره‌ى بوودجه‌ى هاتوو له به‌غدا و هه‌ندێ داهاتى دیكه‌ى ناوه‌خۆیی ، كه‌رتى گه‌شتیاری ئه‌و بابه‌ته گرنگه نه‌بوو..
ساڵانه به‌شی پلاندانان له وه‌زاره‌ت پلانى خۆی پێشكه‌ش به حكوومه‌ت ده‌كرد ، كه ته‌نها (ئه‌ىفۆڕ) سه‌رف كردن بوو ، ئه‌وه‌ى ئیشى هه‌بوایه له‌و وه‌زاره‌ته گه‌وره‌یه به‌شى راگه‌یاندن بوو كه خه‌ریكى ته‌رویجى گه‌شت و گوزار و چاپكردنى كۆمه‌ڵێك برۆشۆرات و پۆسته‌رات و رێبه‌ر و نه‌خشه‌ى گه‌شتیاری به زمانه‌كانى عه‌ره‌بی و كوردی و ئینگلیزى ، به‌شێوه‌یه‌كى بیدائى دابه‌شمان ده‌كردن له رێگه‌ى هۆتێله‌كان و چێشتخانه و نوسینگه‌كانى گه‌شتیاری ، جیا له‌وانه‌ش به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى گه‌شت و گوزاری شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمیش هاوكار بوون و كه‌سی دڵسۆزى تێدا بوو كه ئامانجیان به‌ره‌و پێش بردنى ره‌وتى گه‌شتیاری بوو..
گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت كه ئێمه له راگه‌یاندنى گه‌شت و گوزار به ده‌ستمان هێنا و بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كاروباره‌كان ، به‌شداری كردنى هه‌رێمى كوردستان بوو له پیشانگاى (ملتقى السیاحه العربیه) بوو له به‌یروت، له‌وێ پتر له 50 وو‌ڵاتى دوونیا له‌و پیشانگایه به‌شدار بوون، بۆ هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین ئه‌زموون بوو كه له‌وێ ستاندى تایبه‌تمان هه‌بوو و میلله‌تان ده‌هاتن له كوردستانیان ده‌پرسی و له‌وێ ته‌عاروفێكى باشمان دروست كرد له‌نێوان كۆمه‌ڵێك گه‌شتیار و نوێنه‌رانى ووڵاتانى دوونیا له رێگه‌ى رێبه‌ر و نه‌خشه گه‌شتیارییه‌كانمان، كاتێك ئێمه به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی چووین بۆ به‌یرووت، به‌ڵام نه‌مانزانى كۆمه‌ڵێك له ووڵاتان ده‌وره‌یان داین و به‌جدی له كوردستانیان ده‌پرسی، من و دوو كه‌سی دی به‌ته‌نیا له‌نێو ستانده‌كه وه‌ستابووین و پێڕا نه‌ده‌گه‌یشتین وه‌ڵامى ئه‌و حه‌شاماته خه‌ڵكه بده‌ینه‌وه ، بێجگه له‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك زمان هه‌بوو نه‌مانده‌زانى قسه‌ى پێ بكه‌ین، له‌وانه خه‌ڵكى پۆڵه‌ندى و رۆمانى و ئه‌ڵمانى و بولگاری و ئه‌مریكایی و زۆرانى دیكه ، كه نه‌قسی موجاده‌له‌ى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌مان هه‌بوو ، هه‌ر به جدى نه‌مانتوانى گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بكه‌ین ، نه‌مانده‌زانى بزنس كارتى وه‌زاره‌تى گه‌شت و گوزار ببه‌ین و بیانده‌ین به‌و خه‌ڵكه ، یاخود نه‌قسی وێب سایتێكى كاریگه‌ری زیندوومان نه‌بوو تا بیده‌ین به‌و خه‌ڵكانه و له‌وێوه بمانناسن و په‌یوه‌ندى دروست بكه‌ن له‌گه‌ڵمان..
له‌وێ لوبنانییه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ كردین كه به‌شدار بین له رێبه‌رێكى گه‌شتیاری فراوان كه ناوى ( الموسوعه السیاحه العربیه)، كه ساڵانه له‌به‌یروت له‌لایه‌ن دارولنه‌رشر المواسم ده‌ر ده‌كرێت ، كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسی به توانا كاریان تێدا ده‌كرد و به‌چپه‌وه پێیان گووتین هه‌وڵ بده‌ن له‌و مه‌وسوعه‌یه به‌شدار بن ، ئێمه داوامان له دارونشره‌كه كرد ئه‌وان رازى بوون، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك وو‌ڵاتى عه‌ره‌بی هه‌بوون نه‌یاویست كوردستان وه‌ك مه‌له‌فێك تایبه‌ت به‌شدار بێت، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى عێراق به‌شداری بكات..
ئێمه ئه‌وكات ستافێكى كارا كارمان كرد له ئاماده كردنى ئه‌و مه‌له‌فه كه تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان ، كه له باره‌ى گه‌شت و گوزار و پاره‌و رژێمى سیاسی و بواره‌كانى تری كۆمه‌ڵایه‌تى و خواردن و زانكۆكانى كوردستان و مزگه‌وت و كه‌نیسه و زۆر بابه‌تى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان و دواتر كردمان به زمانى عه‌ره‌بی و ته‌سلیمى دارولنه‌شری ئه‌لمه‌واسیممان كرد ، تا رۆژى ده‌رچوونى مه‌وسووعه‌كه باوه‌ڕمان نه‌ده‌كرد بهێڵن مه‌له‌فى كوردستان تێبپه‌رێت ، دواتر تێپه‌ڕى و كه ده‌رچوو ، سه‌ره‌تا 100دانه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى گه‌شت و گوزار نێردرا..
ئه‌وكات كوڕێكى چالاك و كاریگه‌ر هه‌بوو كه به‌رێوه‌به‌ری گشتى دیوانى وه‌زاره‌ت بوو به‌ناوى شێروان قادر حه‌مه‌ده‌مین، رۆڵى كاراى هه‌بوو له ده‌ركردنى ئه‌و مه‌له‌فه كه هه‌رێمى كوردستان له جیهانى عه‌ره‌بیدا زێتر ناسانرا و ئه‌و مه‌وسوعه‌یه دابه‌شى هه‌موو ووڵاتانى عه‌ره‌بی كرا، چونكه مه‌له‌فى هه‌موو ئه‌وانیشى تێدا بوو ، من پێم وابی تا ئێستا كه‌سیتر نه‌یتوانى شتێكى وه‌ها بكات كه له رووى سیاسییه‌وه گرنگى خۆی هه‌بوو..
من په‌یوه‌ندیم به بواری گه‌شتیارییه‌وه نیه و ئیختیساسی من نیه، به‌ڵام كاره ئیعلامییه‌كه‌م بۆیان به‌رێوه ده‌برد كه كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى بواری گه‌شت و گوزاره، ئه‌و كات وه‌زیرێكى ئاشوری به‌نێوى نه‌مرود پیتۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى به‌رێوه ده‌برد، ئه‌و زۆر هانى ده‌دام كه كاره‌كانم بره‌و پێ بده‌م، ئه‌و حه‌زى به‌وه نه‌بوو گه‌شتیاری شێوه‌ى لۆكاڵى بێت، واته دژى ئه‌وه بوو كه گرنگى به كه‌پر و به‌رده‌م ئاو و ئه‌و شتانه بدرێت، ئه‌و زیاتر به سه‌رۆكى حكومه‌تى راده‌گه‌یاند كه گه‌شتیار و شوێنه‌واری كوردستان گرنگن بۆ ئه‌وه‌ى له دوونیا بێن سه‌ردانى ئه‌و پێگه گرنگانه بكه‌ن، ئه‌و ره‌ئى وابوو عه‌ره‌بی باشوور و ناوه‌راست گه‌شتیار نین، به‌ڵكو كه گه‌شتیارێك له ئه‌مریكاوه ده‌هات بۆ بینینى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر، ئه‌وه‌ى پێ گه‌شتیار بوو..
من بیرمه دوو لێكۆڵه‌ری ئه‌ڵمانى هاتن ، به‌مانگێك
PM:12:31:13/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی