له‌مڕۆوه نێچیرڤان بارزانی ئه‌ركی قوڕسه ..
کەنعان بەهادين
رژێمی سیاسی بریتیه له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو كه پشتبه‌ستووه به توانای مرۆیی و هێز و دارایی ، پێوه‌ی كیانێكی سیاسی و یاسایی به‌رێوه ده‌برێت ، ئه‌و رژێمه سیاسیه ده‌كرێ له رێگه‌ی كێبڕكێی سیاسی (هه‌ڵبژاردن) ئه‌سپارده‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌س بكرێت ، یاخود ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه زۆرینه‌ی ده‌نگی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ست بێنن ، ئه‌مانه هه‌مووی پێی پێی ده‌گوترێ كرداری سیاسی و پرۆسه‌ی دیموكراتی ..
له‌م به‌ینه‌دا ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتیش به‌شێكی گرنگی جوانكردنی ئه‌و رژێمه سیاسیه‌یه كه پێوه‌ی دیكتاتۆریه‌ت سه‌ر هه‌ڵنادات و كه‌سێك تا مردن به‌رێوه‌به‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارنابێت ..
ئه‌م هه‌موو پڕۆسه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه ره‌فاهیه‌ت بۆ تاكی كۆمه‌ڵگه دروست بێت ـ كه‌وایه له كۆتایدا ئه‌گه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگه ژیانی باش نه‌بێت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كرد گرنگی و كاریگه‌ری نابێت ، چونكه تاكی كۆمه‌ڵگه دواجار نان و ژیان و ره‌فاهیه‌تی پێویسته ، لای گرنگ نیه كێ ده‌بێته به‌رێوه‌به‌ری ووڵات ..
له كۆمه‌ڵێك ووڵاتی ئه‌وروپایی سه‌ڕه‌ڕای هه‌بوونی پرۆسه‌ی دیموكراتی ، ماڵبات و بنه‌ماڵه‌ی پاشاییش بوونیان هه‌یه كه دوا بڕیاڕی سیاسی لای ئه‌وانه ، یاخود لای گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و میله‌ته‌كه‌یان جێی بایه‌خن ، وه‌كو ماڵبات و بنه‌ماڵه‌كانی سوید و فیلاند و به‌ریتانیا و نه‌رویژ و رۆمانیا و پورتوگال و جۆڕجیا و زۆرانی دیكه‌ش ، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش پادشایانی كه‌ندا و ئه‌رده‌ن و میراتگره‌كانی دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ..
هه‌رێمی كوردستانیش پێكهاتووه له زۆرێك بنه‌ماڵه‌ی سیاسی كه هه‌ن خاوه‌نی مێژووی خه‌باتی گه‌وره‌ن ، له‌وانه ماڵباتی بارزانییه‌كان ، كه ماوه‌ی 100ساڵه خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ سوكناییه‌ك و كه‌نارێكی ئارام ..
پرۆسه‌ی دیموكراتی و ئاڵ‌و گۆری ده‌سه‌ڵات له‌و بنه‌ماڵه به‌دیكراوه ، كاتێك هێشتا به فه‌رمی كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نیه ، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كه سه‌لمێنرا كه كورد عاملی سه‌قامگیرییه نه‌ك تێكدان ..
نێچیرڤان بارزانی وه‌ك جێگره‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سبه‌ی سوێندی یاسایی ده‌خوات كه ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم ، پێشتریش بارزانی باوك گه‌وره‌ترین پرۆسه كه ئه‌نجامی دابی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بوو ، كه پرسی به خه‌ڵكی كوردستان كرد ئایا ده‌تانه‌وێ جیا ببنه‌وه له‌عێراق یاخود له‌گه‌ڵ عێراق بمێننه‌وه ، وه‌ك ئه‌نجامێكی مه‌زن خه‌ڵكی دژی ئه‌وه بوون كه له‌گه‌ڵ عێراق بمێننه‌وه ...
ئه‌و كاره‌ی كه مه‌سعود بارزانی كردی كارێكی گه‌وره بوو ، تا كورد هه‌یه ده‌بێته كارتێكی فشار بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه بیانه‌وێت دژی خواسته‌كانی كورد بوه‌ستنه‌وه ، ریفراندۆم كارێكی ئاسان نه‌بوو بارزانی مام كردی ـ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نێچیرڤان بارزانی هێشتا له‌به‌غدا دوور بكه‌وێته‌وه ، به‌ڵام به‌په‌یوه‌ندییه‌كی باش و دۆستانه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی تر له سه‌ربه‌خۆ بوون نزیك بینه‌وه ..
بارزانییه‌كان پێشتر شۆرشی ئه‌یلول و گوڵان و رێكه‌وتنی 11ئاداریان بۆ كورد دروست كرد ، دواتر ریفراندۆم ، پێویسته ئه‌و نه‌هجه به‌رده‌وام بێت كه نێچیرڤان بارزانی پێڕه‌وی ئه‌و بكات ده‌سه‌ڵاتی كورد زیاتر به‌هێز بكات ، دور بێت له موجامه‌لاتی كه‌سی ، چونكه ئه‌ركی نێچیرڤان بارزانی وه‌كو جاران نیه ، به‌ڵكو قورستره ...
نێچیرڤان بارزانی ده‌بێته سه‌رۆكی قه‌واره‌یه‌كی دانپێنراوی ده‌ستووری و یاسایی له‌ناوچه‌كه ، نێچیرڤان سه‌رۆكێكی فه‌رمیه ، بۆیه ده‌توانێ یه‌كه‌مین هه‌نگاوین ئه‌وه بێت كه ره‌فاهیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك بێنێته كایه‌وه ، ده‌بێت پاڵپشتی كابینه وزارییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ئامۆزای بێت ـ قۆناغه‌كه هه‌ستیاره ، بارودۆخی خه‌ڵك قوڕسه ، چونكه به قه‌یرانێكی ناخۆشی چوار ساڵی تێپه‌ڕیوون ، ده‌بێت یه‌كه‌م كاری نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی پرۆژه‌ی چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك بن ...
AM:08:15:10/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی