سه‌رۆك كۆماری عێراق تا ئێستا خه‌ریكى چیه
کەنعان بەهادين
به‌پێى كات و زه‌مه‌ن، سه‌دام حوسێن زۆرترین ماوه سه‌رۆك كۆماری عیراق بووه كه 35 ساڵه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا عه‌بدوسه‌لام عارف كورتترین ماوه سه‌رۆكایه‌تى كۆماری عیراقى گرتۆته ئه‌ستۆ كه 3 مانگ بووه..
به‌ڵام عه‌بدولسه‌لام عارف به‌ته‌مه‌ن زۆرترین ساڵ ژیاوه كه دواى 91 ساڵ وه‌فاتى كردووه، له‌به‌رامبه‌ری عه‌بدولرەحمان عارفى براى 45 ساڵ ژیاوه كه كورترین ته‌مه‌نى هه‌بووه له ریزى 9 ئه‌و سه‌رۆك كۆمارانه‌ى كه له دواى شۆرشى 1958 عێراق بووه كۆماری..
ده‌سه‌ڵاتى عێراق له‌وه‌ته‌ى دروست بوونى له‌ساڵى 1921 تا 1958 ده‌سه‌ڵاتێكى پاشایی بووه، له 1958ه‌وه تا 2003 ئه‌نجومه‌نى سیاده و كۆماری بووه، له 2003 تا 2004 ئیئتلافى كاتى بوو كه دوو حاكمى مه‌ده‌نى ئه‌مریكى عیراقیان له‌و ساڵه به‌رێوه برد ئه‌وانیش جاى گارنه‌ر و پۆڵ بریمه‌ر، له دواى ئه‌وانه‌وه عێراق به‌پێى ده‌ستوورێكه‌وه بۆوه كۆماری كه غازى یاوه‌ر بووه یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری دواى سه‌دام حوسێن، ئینجا جه‌لال تاڵه‌بانى و پاشان فوئاد مه‌عسووم و ئینجا به‌رهه‌م ساڵح..
له مێژووى سیاسی عێراق قه‌ت وه‌ها نه‌ره‌خساوه كه كورد به‌و شێوه‌ى ئێستا پۆستى سه‌رۆك كۆماری وه‌ك ئیستحقاقێكى ده‌ستووری موڵكى خۆی بێ، كه‌سیش ناتوانێ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێ غه‌یری كورد نه‌بێت، كاتێك كوردیش له‌نێو یه‌كتریدا ئه‌و پۆسته‌یان به یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان داوه، ئه‌وان ئه‌و پۆسته ئیداره ده‌كه‌ن..
من پێم وایه دواى جه‌لال تاڵه‌بانى كه فوئاد مه‌عسوم و به‌رهه‌م ساڵح هاتن، خراپترین جۆرى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و پۆسته‌یان كرد، به‌وه‌ى مه‌عسووم وه‌ك سه‌رۆكێكى بێده‌نگ و بێ جوڵه له‌ماوه‌ى حوكمڕانى ناسرا و نه‌یتوانێ ببێته هێزێكى كاریگه‌ری كوردی له چوار چێوه‌ى عێراق، كاتێك مام جه‌لال توانى وه‌ك سه‌رۆكێكى به‌هێز كه ته‌نسیقى ته‌واوى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و خودى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى هه‌بوو، به‌و شێوه كه‌س نه‌یتوانى سته‌م له كورد بكات،..
له سه‌رده‌مى مه‌عسووم بریاری بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كورد درا، كاتێك كه‌سێكى وه‌ك مام جه‌لال به‌شدار بوو له بریاری ئابووری سه‌ربه‌خۆ و ناردن و فرۆشتنى نه‌وت به شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆیی، كه‌سیش نه‌یتوانى له به‌غدا وورته‌ى لێوه بێت..
له حاڵى ئێستاشدا كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماره، گه‌وره‌ترین خاڵى لاوازى ئه‌و سه‌رۆك كۆماره ئه‌وه بوو به ئیجماعى سه‌ركردایه‌تى كورد و ته‌نانه‌ت قیادییه‌كانى نێو یه‌كێتیش نه‌بووه سه‌رۆك كۆمار، واته گه‌وره فراكسیۆنه كورده‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگیان به‌و نه‌دا، به ده‌نگى كوتله شیعییه‌كان بووه سه‌رۆك كۆمار كه تا ئێستاش ئه‌و كوتلانه دژایه‌تى نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌كه‌ن..
دكتۆر به‌رهه‌م تا ئێستا ده‌ستكه‌وتى سیاسی بۆ كورد نه‌بووه، هه‌روه‌ك مه‌عسووم نه‌یبوو، واته تا ئێستا سه‌رۆك كۆمارێكى وه‌ك به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ى كۆمه‌ڵێك ماده‌ى ده‌ستووری گرنگ به كورد وورته‌ى لێوه نه‌هاتووه، چونكه نه‌یارانى ئه‌و مادانه لێى نیگه‌ران ده‌بن، هه‌روه‌ك ئێستا ده‌بینرێت زۆربه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان دووباره ته‌عریب ده‌كرێنه‌وه و داهاتى جووتیاران ده‌سووتێنرێن و قه‌رزه‌كانى جووتیاران نادرێته‌وه، كه ئه‌مانه به كه‌سانێكى به‌هێز ده‌كرێت..
ئه‌مه بۆ كورد گرنگ نیه سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانى وڵاتان بكات، ئه‌مه گرنگه كه چۆن وا بكه‌ى ژماره‌ى كونسولگه‌رێتی و نووسینگه ئابوورییه‌كانى وڵاتانى دوونیا له كوردستان زیاد بكه‌ى، یاخود ژماره‌ى فرۆكه خانه له شاره‌كانى كوردستان زیاد بكه‌ى، هه‌روه‌ها هه‌وڵى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌ى كه هه‌ژموونى یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق ته‌شویق پێ بكه‌ى كه ساڵانێكه له‌هزری عێراقییه‌كان ده‌رهێنرابوو..
هه‌روه‌ك چۆن سلێمانى له پرۆژه ستراتیژییه‌كانى خزمه‌تگوزاری بێ به‌شه و كه‌مته‌رخه‌مى تێدا كراوه و پارێزگاره‌كه‌ى كه به‌رێز هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كره و هیچ پرۆژه‌یه‌كى زه‌به‌لاحى گه‌وره‌ى بۆ ئه‌و شاره نه‌كرد، به‌رهه‌م ساڵحیش تا ئێستا خه‌ریكى پیاسه كردنه له‌و وڵات بۆ ئه‌و وڵات، بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك ده‌ستكه‌وت بۆ كورد به‌ده‌ست بێنێ..
كه‌وایه كورد وورده وورده له‌به‌غداوه پاشه كشه ده‌كات و دیسانه‌وه خۆی ده‌خزێنێته‌وه باوه‌شى ئه‌وان، كه تا له2003 خۆمان له چنگى ئه‌وان ده‌رهێنا به‌رد شه‌قى برد.
AM:09:07:31/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی