ده‌رگا گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ربائیلۆ به‌ره‌و ئه‌ستانه
کەنعان بەهادين
دیمه‌نێكی له‌بیر نه‌چوو و مێژوویی بو وكاتێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به توڕه‌بوون و خیتابێكی هیتله‌ر ئاسا سه‌رزه‌نه‌شتی هه‌ولێری كرد و دیسا ن به خاڵی لاوازی بوودجه‌و مه‌عاش كوردی ده‌ترساند و ده‌یگووت ئێوه مه‌عاشی خۆتان پێ نادرێت چۆن ریفراندۆمتان ئه‌نجامدا ..
ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه قیادییه‌كانی سایكسبیكۆی نه‌گریسی قه‌ڵس و بێ تاقه‌ت كرد ، به‌و ئاسته‌ی له‌ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌وی و له‌رووی ئابورییشه‌وه كوردیان سزای تووند دا و تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌موو ده‌رگا واڵاكانی به‌غدا و تاران و ئه‌نكارا و دیمه‌شق به‌رووی كورد داخران ، ته‌نانه‌ت ئاسمانیش به‌رووی نه‌ته‌وه‌ی به‌شمه‌ینه‌تی كورد حه‌رام كرا و داخرا ..
بۆیه من پێم وایه ریفراندۆمه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئێجگار مه‌زنه ، چونكه هه‌موو دوژمنه‌كانی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیقلیمی له‌به‌رامبه‌ری كورد كرد به‌یه‌ك و له‌ترسی دابه‌شبوونی تازه تۆقاندیانی ..
هه‌مدیس ده‌یڵێمه‌وه ، عێراق ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز و نه‌خشه ووڵاتێكی یه‌كگرتووه ، ئه‌گینا له ئه‌رزی واقیع سه‌دان پارچه‌یه ، هه‌ر له‌ناو یه‌ك ووڵاتدا دوو ملیۆن ئاواره‌ی نێوخۆیی هه‌یه كه له ترسی تایفه‌گه‌ریی و شۆڤێنیه‌ت و شه‌ڕی ناوه‌خۆ ده‌ربه‌ده‌ر كراون ..
ئه‌و توڕه‌بوونه‌ی توركیا زۆری نه‌خایاند ، دووباره گه‌وره وه‌زیرێكیان كه (چاوش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه) به‌فه‌رمی هاته‌وه هه‌ولێر و هاوبه‌شی و گرنگی نێوانی هه‌ولێر و ئانكاره‌ی ئیعلان كرد ..
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانگووت كورد نه‌وت راده‌ست ده‌كاته‌وه و ده‌یان ساڵه ئامۆژگاری به‌غدایان كرد كه نه‌وتی كوردان زه‌وت بكه‌ن و شار‌و ووڵاتی كورد داگیر و هه‌ڕاج بكه‌ن ، پیلانه‌كانیان سه‌ری نه‌گرت و مه‌عاش و بوودجه‌ش ره‌وانه كرا و وا یه‌كه به‌یه‌كه وه‌زیره زه‌به‌لاحه‌كانی ئیقلیمی و دوونیا دێنه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر ..
هه‌ولێر پێویسته له‌و قۆناغه‌دا چی بكات ، كه زۆر گرنگه؟
ئه‌ویش رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی حزبه كوردستانیه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی عێراقی ، كه ئه‌وه‌ش له په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێت به‌یاسا رێك بخرێ ..
هه‌روه‌ها ته‌نها نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ببنه لینكی په‌یوه‌ندی ووڵاتان له‌گه‌ڵ كورد ، كه‌س نه‌چێته پایته‌خته‌كان و به‌نهێنی رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێری بكات ..
ئیدی ئه‌و كرانه‌وه‌یه به‌ڕووی هه‌ولێریش به‌رده‌وام ده‌بێت و كابینه‌كه‌ی كاك مه‌سروور بارزانیش به‌هێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كرانه‌وه‌یه ده‌كات ، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ دوونیای ده‌ره‌وه پته‌ون ده‌توانێ قۆناغێكی به‌هێز دروست بكاته‌وه ، هه‌روه‌ك نێچیرڤان بارزانی دوای ریفراندۆم قه‌واره‌ی هه‌رێمی گه‌یانده ئێستا و پاراستی ....
PM:06:26:29/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی