شه‌راره‌ی بووعه‌زیزی، تا كه‌وتنی عومه‌ر به‌شیر
نه‌خشه‌ی تازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین
کەنعان بەهادين
تاریق ته‌یب موحه‌مه‌د بوعه‌زیزی (له‌دایك بووی 1984) ئه‌و گه‌نجه توونسیه‌ی كاتێك نه‌هامه‌تی ژیانی گه‌یشته لووتكه له‌ساڵی 2010 ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا ، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی شاره‌وانی شارۆچكه‌كه‌ی (بوعه‌زیز) نه‌یانده‌هێشت به‌عه‌ره‌بانه‌كه‌یه‌وه كه‌سابه‌ت بكات كه فرۆشیاری میوه‌جات بوو ، له‌حه‌شمه‌تان خۆی سووتاند و گیانی له‌ده‌ستدا ..
به‌و هۆیه‌وه شه‌قامی توونسی ئاگری لێ هه‌ستا و گه‌ل له دژی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت هه‌ستا و تا ئه‌و ئاسته‌ی زه‌ینولعابدین بن عه‌لی سه‌رۆكی توونس له ووڵات به‌فرۆكه رایكرد و داوای په‌نابه‌رێتی له سعودیه كرد و تا ئێستاش خۆی خێزانی له‌و ووڵاته په‌نابه‌رو نیشته‌جێن ..
شۆڕشی به‌ناو به‌هاری عه‌ره‌بی له كۆمه‌ڵێك ووڵاتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ڵگیرسا ، بووه هۆكاری راكردنی زۆرێك له سه‌رۆكه‌كانی میسر‌و كوژرانی سه‌رۆكی لیبیا و یه‌مه‌ن و دواجاریش سه‌رۆكی سودان له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی كوده‌تاچی ده‌ستگیر كرا..
ئه‌م به‌هاره به‌ناو عه‌ره‌بیه ، به‌شێكه له كاریگه‌ری مێژووی 100 ساڵی له‌مه‌وبه‌ر ، ئه‌و كاته‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو كه كه‌لێنێك بدۆزێته‌وه بۆ لاواز كردنی هه‌یمه‌نه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له‌و ناوچانه و دروست كردنی قاعیده‌ی سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری خۆی له‌و ووڵاتانه ، به‌هۆی ئه‌م شۆڕشانه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك ووڵاتی په‌ك خست و لاوازی كردن ، له‌وانه ئێران و سعودیه‌و سوریه و قه‌ته‌ر و توركیا و عێراقی دوای سه‌دام حوسێنیش ..
ئه‌م سیناریۆ دارێژراوه‌ی ئه‌مریكا بۆ چه‌ندین ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت ، چونكه به‌شێكن له چالاكی درێژخایه‌ن ، هه‌م سه‌ركرده دیكتاتۆره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌به‌ین ده‌بات ـ هه‌میش هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه سه‌رله‌نوێ دروست ده‌كات ..
ئه‌مریكا زۆر چالاكانه له‌جیهان كار ده‌كات ، ئه‌وه‌تا ئێران و كۆریای باكوریشی سڕ كرد ، نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و بایه‌لۆژی و به‌ره‌نگاری ئه‌مریكا و جیهان ببنه‌وه ، من پێم وایه كۆنترۆڵی هه‌موو ئه‌و چه‌ك و مادده ئه‌تۆمیانه لای واشنتۆنه ، چونكه هێزی ئابوری و سیاسی و هه‌واڵگری جیهان له واشنتۆنه ، وورده وورده ئه‌وروپای پیریش په‌كی ده‌كه‌وێت ، هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه ئه‌مریكا دروستی كردوون ده‌بنه به‌دیلی هاوپه‌یمانێتی دروست بۆ ئه‌مریكا ، له داهاتووشدا ووڵاتی دیكه‌ی تازه سه‌رهه‌ڵده‌دات و نه‌ته‌وه‌ی دیكه ده‌بنه خاوه‌نی كیان وده‌وڵه‌تی خۆیان ، به‌ڵام به‌مه‌رج و داخوازییه‌كانی ئه‌مریكا ..
هه‌روه‌ها دروست كردنی گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه له قودس و گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ش له‌هه‌ولێر ، به‌شێكی دیكه‌ی فراوان بوونی هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكایه له‌ناوچه‌كه ، وێڕای ناساندنی كۆمه‌ڵێك هێزی دیكه‌ی وه‌ك هێزی تیرۆریست ، له‌وانه سوپای پاسداران ، كه هه‌موو ئه‌مانه جوڵه‌ی نه‌وعین و چالاكی درێژخایه‌نن و له‌داهاتوو ده‌ره‌نجامی گه‌وره‌ی ده‌بێت ..
PM:06:15:12/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی