موسڵ له‌خۆشترین كاتى گریا
کەنعان بەهادين
ئه‌و كاتانه‌ى كه ته‌مه‌نم ده دوانزده سالَێك ده‌بوو، به‌یاوه‌ری باوكم بۆ شت‌كڕین و بازاڕی سه‌ردانى موسڵم ده‌كرد، چونكه موسڵ به‌وه به‌ناوبانگ بوو كه پڕبوو له‌خواردن و خوارده‌مه‌نى خۆش و تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى موسڵ و هه‌موو عێراقى تاڵ كردبوو به‌عسیه‌كان بوون، كه نه‌یانده‌هێشت نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى عێرا ق به ئاشتى و به دروستى بژین، كه‌سێك له بازگه‌ى نێوانى موسڵ و هه‌ولێر دانرابوو به‌نێوى عه‌بدوڵا وه‌حش، ئه‌و پیاوێكى موسڵاوی به‌عسی بوو، زۆر میلله‌تى كوردی ئازار ده‌دا، ئه‌و خۆراك و كه‌ل و په‌لانه‌ى كه خه‌ڵكى كورد له‌موسڵه‌وه ده‌یانهێنا، لێى زه‌فت ده‌كردن و له‌به‌رده‌میان تێی هه‌ڵده‌دا ناو زێى خازر..
به‌ڵام ژیانى دروست ئه‌وهایه، هه‌روه‌ك له‌م دۆخه تایبه‌ته‌ى كه موسڵاوییه‌كان پێیدا تێ ده‌په‌ڕن و 105ژن و منداڵ و پیاویان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مى شوێنێكى گه‌شتیاری خنكان و ماڵیان وێران بوو، كورد به یه‌كده‌نگى پاڵپشتى موسڵاویه‌ه‌كان بوون و سیاسه‌ت و مێژووى تاڵ رێگه‌ى به مرۆڤبوونى كورد نه‌دا پشتیان نه‌گرێت..
ئه‌م كاره‌ساته‌ش وه‌ك سروشتى هه‌موو كاره‌ساتێك پێویسته به‌دڵ دڵنه‌واییان بكه‌ین، چونكه ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له‌موسڵیش ده‌ژین وه‌كو ئێمه قوربانى بن ده‌ستى به‌عس و داعش و حكومه‌ته نه‌زۆكه‌كانى به‌غداشه كه ناتوانن هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌و تایفه‌كانى عێراق بژێینن، ئه‌وه‌تا موسڵ دووه‌م گه‌وره شاری عێراقه له جوگرافیا، هه‌روه‌ها شارێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى نه‌فتیشه، گوناهه و تاوانه له‌گه‌ڵ زه‌وى ته‌خت كراوه‌و شار وه‌كو كه‌لاوه‌ى لێهاتووه و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش توشیان به‌و مه‌رگه ساته بوو..
میلله‌تى موسڵ، میلله‌تێكى ماندوو و هیلاكن، بێ شارن، نیوه‌یان له‌كه‌مپه‌كانى هه‌رشه‌م و خازر و شاری دهۆكیش ئاواره‌ن، هه‌ندێكیشیان پیشه‌و كاریان به‌یه‌كجاره‌كى گواستۆته‌وه هه‌ولێر و لێره به‌رده‌وامى به كاری خۆیان ده‌ده‌ن..
ئه‌وه‌ى كورد و حكومه‌تى هه‌رێم كردی بۆ موسڵ، ره‌فتارێكى مرۆیی و پڕ له ویژدان بوو، چونكه شارێكى هاوسێ و نزیكه له‌كورد، وه‌كو ئه‌و شه‌وه‌ى كه مالیكى له‌موسڵ سوپاكه‌ى كشانده‌وه‌و داعش هێرشى هێنا ـ به هه‌زاران موسڵاوى به‌م دره‌نگانه‌ى شه‌و هه‌ڵاتنه هه‌ولێر و لێره پێشوازیان لێكر..
من هه‌موو دیمه‌نه‌كانى خنكان و گیان له‌ده‌ستدانى منداڵ و ژن و پیاوه‌كانى موسڵم بیني چركه به چركه بۆیان توامه‌وه، ماندووم به‌وه‌ى شایه‌تحاڵى ئه‌و هه‌موو مه‌رگه بووم، له‌مه‌ودوا ده‌بێت رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستیش مرۆڤدۆستانه بیر بكه‌نه‌وه، وه‌كو ئه‌وروپاییه‌كان سنووری شاره‌كان و زمان و كلتوور ببه‌زێنن، سیاسه‌ت و مرۆڤ له‌یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه، ئێستاش نه‌بێت، داهاتووى دوونیا هه‌ر واى لێدێت و سنووری نێوانى شار‌و ووڵاتان نامێنێت، كاریگه‌ری سیاسییه‌كان وخۆنمایشكارانى سیاسی چیتر وورده وورده لاواز و كاڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌ژێر سێبه‌ری گریانى موسڵاوییه‌كان ده‌ستكه‌وتى سیاسی به‌ده‌ست بێنن، ئه‌مڕۆ خوودى موسڵاوییه‌كان شار به‌ده‌ریان كردن، له‌هه‌مووى لاواز تر پێكه‌نین و بزه‌ى پارێزگاری موسڵ بوو كه حه‌یاى به‌مرۆڤبوونى ده‌وڵه‌تى عێراق نه‌هێشت..
PM:08:51:22/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی