لیستی شندلر(Schindler's List) و وانه‌یه‌ك بۆهه‌موومان
کەنعان بەهادين
(( لیستی شندلر)) ڕۆمانی تۆماس كینلییه، باس له كه‌سایه‌تی سه‌ربازێكی ئه‌ڵمان به نێوی (ئۆسكار شندلر) ده‌كات كه پێشه‌سازیكارێكی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی مه‌سیحی سه‌ر به نازییه‌كانی ئه‌ڵمان بوو ، كاتێك له چوارچێوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا 1100 جووله‌كه‌ی پۆڵه‌ندی له كووشتارگه‌كانی هیتله‌ر به بیانووی كرێكاریكردن له كارگه‌كان شارده‌وه و له مردن و سووتانی به كۆمه‌ڵ پاراستیانی ...
ئه‌و شه‌وه‌ی رادیۆی ستالینگراد ته‌سلیم بوونه‌وه و شكانی سوپای ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاند ، ئۆسكار شندلر له نێو كارگه‌كه ئه‌و 1100 كه‌سه‌ی كۆكرده‌وه گووتی : ئه‌مشه‌و جه‌نگ كۆتایی دێت ، سوپای ئه‌ڵمان و نازییه‌كان شكان و ته‌سلیم به سۆڤیه‌ت بوون ، ئێوه ده‌توانن له‌دوای 12ی شه‌و ئێمه ده‌ستگیر بكه‌ن ، چونكه دوای ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتمان كۆتایی دێت ..
له‌نێو ئه‌و 1100 رزگار بووه‌ی نێو كارگه‌كه‌ی ئۆسكار شندلر ، پیاوێكی مه‌سیحی پۆڵه‌ندی تێدا بوو ، به ده‌نگی به‌رزه‌وه گووتی : (( تۆ سه‌ركرده‌ی هه‌موومانی ، ئێمه ده‌مانزانی تۆ ئێمه‌ت رزگار كرد له مردنی موحه‌قه‌ق ،)) به گریانه‌وه ژن و پیاوی نێو كارگه‌كه ده‌ستیان كردن به‌باوه‌شكردنی ئۆسكار ...
به‌ڵام ئۆسكار نه‌یده‌توانی به ئاشكرا ئه‌وه رابگه‌ینێ كه مه‌به‌ستی هێنانی ئه‌و 1100 كه‌سه له رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه ، ته‌نها بۆ رزگار كردنیانه نه‌ك بۆ كاركردن له‌و كارگه ....
ئۆسكار به گریانه‌وه ، به‌هاواره‌وه ده‌یگووت : من ده‌متوانی چه‌ندین كه‌سی تر رزگار بكه‌م ، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌م بووم ....
ئالێره‌وه ده‌وه‌ستم له‌باسكردنی ئه‌و چیرۆكه مه‌زنه ، كه ساڵانه ملیۆنه‌ها پۆڵه‌ندی سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ئۆسكار شندلر ده‌كه‌ن و تاجه گوڵینه‌ی له‌سه‌ر داده‌نێن و له گه‌وره‌یی ئه‌و پیاوه ده‌دوێن ، منیش سه‌رسام بووم به‌و پیاوه مه‌زنه ، كاتێك ده‌توانرێت له‌نێو ئاگری جه‌نگ و دوژمنداری ، كاری گه‌وره‌و خێر بكه‌ی ، هیچ شتێك رێگر نیه له‌به‌رده‌م كاری باش و رزگاری بۆ مرۆڤایه‌تی ، مرۆڤ بۆ ئه‌وه هاتۆته سه‌ر زه‌وی ، یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن ، ئه‌ركی سه‌ره‌كی مرۆڤ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه ....ئه‌وی تر ته‌نها شتی زیاده‌یه‌و كۆتایی دێت ، ته‌نها مرۆڤبوون به‌كۆتا ناێت ...
PM:11:20:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی