ئه‌و قه‌ڵه‌مانه بشكێنن
کەنعان بەهادين
له روانگه‌ی خه‌مخۆری و پێكه‌وه كاركردن بۆ گه‌یشتن به دۆخێكی ئارام بۆ كوردستان له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ، ده‌بێت چینی رۆشنبیران له‌خه‌می ئه‌وه‌دابن كه دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه نه‌وه‌ك پاڵپشت بن بۆ خیتابه ناسیاسییه‌كان كه ئاراسته‌كان به‌ره‌و شه‌ڕی ناوه‌خۆیی ده‌بات ..
هیچ هونه‌رێكی تێدا نابینرێت كه رۆشنبیرێك یان گه‌وره نووسه‌رێك له جوانترین ووڵاتی دوونیا له باشترین دۆخ پاڵی دابێته‌وه‌و له‌وێ بێ هه‌ڵوێست بێت و یاخود بۆ تێكدانی ژیانی خه‌ڵكی په‌یامه‌كانی بڵاو بكاته‌وه ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بێت به‌به‌ژنی چیاكانی كوردستان كتێب و رۆمان و بڵاو كراوه‌ی هه‌بێت ، كه مادام سوودی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت نه‌بوونی باشتره له‌هه‌بوونی ، چونكه رۆشنبیر پێویسته له نێو میلله‌ته‌كه‌ی بژی ، نه‌ك له ئارامترین شوێنی دوونیا بژی و له سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش قسه‌ی ناكۆكی و ناته‌بایی فڕێ بداته نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ، راكردن له ووڵات زۆر ئاسانه ، به‌ڵام ژیان له‌نێو خه‌ڵكی خۆت و ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆت له نزیكه‌وه باشترین سیفاتی مرۆییه كه به ئینتیما و دڵسۆزییه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ی ..
له‌ناوه‌خۆی كوردستانیش ، پێویسته ئه‌و قه‌ڵه‌مانه بشكێنرێن كه هانی شڵه‌ژانی ریزه‌كانی ته‌بایی كوردستان ده‌ده‌ن و ته‌پڵی شه‌ڕ ده‌كوتن ، چونكه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر ماندووه و چاوه‌ڕێی ده‌ستكه‌وت ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌شه‌نووج كه دووباره ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌ره‌و پاش ده‌بات و واش ده‌كات كه شه‌قام باوه‌ڕی لاوازتر بێت ..
هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستی رووناكبیران و رۆشنبیران ده‌كرێت ، پێویسته ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان هانده‌ر بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئێمه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و قه‌ڵه‌مه‌كانیش بۆ نیگه‌رانی به‌كار مه‌هێنن و چونكه ماوه‌و به‌رگه نه‌ماوه بۆ شڵه‌ژان و نیگه‌رانی ..
PM:03:49:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی