نێچیرڤان بارزانی له جه‌وله‌یه‌كی تری حكومه‌تداری
کەنعان بەهادين
له‌مێژووی 28 ساڵه‌ی ئه‌زموونی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان، كه‌م ساڵ هه‌بووه ببینرێت كه ئارامی و سه‌قامگیری بوونی هه‌بووبێت، به زۆرترین شێواز دووژمنانی كورد هه‌وڵیانداوه درز بخه‌نه نێو ریزه‌كانی پێكهاته‌ی سیاسیی له كوردستان، به‌داخه‌وه كوردیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگ بووه ، له قۆناغه‌كانی رابوردوو به چه‌ندین شه‌ڕ و ئاشووبی نێوخۆیی‌دا تێپه‌ڕیووین ، دووژمنانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یان ماكینه‌ی ئیعلامی و سیاسی و ماددیان وه‌گه‌ر خست تا هه‌رێمی كوردستان ئیستقراری نه‌بێت و به‌رده‌وام لاواز ده‌ربكه‌وێت ...
كورد له دێر زه‌مانه‌وه مه‌سه‌له‌ی چوونه ریزی دووژمنان و جاشبوونی پێوه لكاوه، به‌داخه‌وه واشی كردووه، به‌ڵام ده‌كرێ بگووترێ له‌هه‌موو ئه‌و قۆناغه تاڵانه‌ی كه كورد پێوه‌ی تووشی جاشبوون بووه ، ده‌یان ساڵ دۆزی كوردی خستۆته پاش، پێویست ناكات ئه‌م مێژوو و برینه قووڵانه هه‌ڵبده‌ینه‌وه ، ته‌نها زیانی 16ی ئۆكتۆبه‌رو رۆژانی پاش ئه‌و به‌رواره بینیمان چ گورزێك به نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌وت.
له‌كاتی ده‌ستخستنه نێو ده‌ستی دووژمنان و رێكه‌وتن بۆ له‌ده‌ستدانی چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕ له‌سامانی سروشتی ، كه بۆ كورد ده‌بوونه پاڵپشتی سه‌ودایی دارایی و ئابووری ....
به‌هه‌ر حاڵ، ئه‌وه‌ی رۆیشت، با بڕوا، ده‌كرێ له قۆناغی داهاتوو ، كاتێك نێچیرڤان بارزانی كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌كو جه‌وله‌یه‌كی تری به‌هێزی ده‌وڵه‌تداری به‌رێوه ده‌بات ، كه پێویسته ئامانجه‌كانی ئه‌وجاره‌ی بارزانی ستراتیژی و درێژخایه‌ن بێت، بۆ ئه‌وه‌ش بێت زۆرینه‌ی كوردستان متمانه‌ی ئابووری و دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ دروست ببێته‌وه ، هه‌موو كۆڵه‌گه یاسایی و ئه..
PM:09:41:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 354
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی