په‌ڕینه‌وه‌ی جه‌نگی ناوه‌خۆی سوریا بۆ گشت دوونیا
کەنعان بەهادين
هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان به‌لادانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئێستای سوریا ده‌ست پێده‌كات ، ئه‌گه‌ر ئه‌و لانه‌چێت سوریا ده‌بێته پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و چه‌ته‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ، هه‌روه‌ها ده‌بێته كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌وان و پلان بۆ كرده‌ی ته‌قینه‌وه‌و هێرش بردن بۆ سه‌ر هه‌موو ولاَتان داده‌نرێت .
داعش وه‌كو نموونه ، ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه ترسناكه كه له په‌نای ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه بڕیار ده‌رده‌كات و چالاكییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات ، له سوریاوه له رێگه‌ی ترس و كوشتن و سه‌ربڕین و وێرانكاری وای له خه‌ڵكی هه‌ندێ شاری ئه‌و ولاَته كرد كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕابكه‌ن و ده‌ست بگرن به‌سه‌ریان .
تا تۆكمه كردنی پێگه‌و هێزكۆكردنهوه ، په‌ڕینه‌وه بۆ عێراق و له‌وێ هێرشیان كرده سه‌ر موسڵ و به ریگه‌ی كوشتن و سه‌ربڕین ئه‌و شاره‌یان به خه‌ڵك و حكومه‌تی عێراقی چۆڵ كرد .
ئه‌وان نزیك بوونه‌وه له پێگه‌ی كورد له ناوچه‌كه و ده‌ستیان كرد به هێرش بردن بۆ سه‌ر هه‌ولێر له رێگه‌ی گوێڕ و مه‌خمووره‌وه ، بهلاَم به پێی پێوه‌ری سیاسی و نێو ده‌وڵه‌تی ، هه‌ولێر خاوه‌نی سه‌نگێك و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی و هاوپه‌یمانان زوو هاتنه سه‌ر خه‌ت ، به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سنورێكی بۆ داعش دانا له رێگه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه ، داعش له سنوری هه‌رێمی كوردستان وه‌ستێنرا .
ئه‌م دۆخه په‌ره‌ی سه‌ند بۆ گشت جیهان ، كاتێك دوونیا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون كه نه‌هێڵن داعش سنوری كار‌و چالاكییه‌كانی فراوان بێت .
به ڕای من جددیه‌ت و خه‌مساردی جیهان له ئاستی داعش وای كرد ئه‌و رووداوانه‌ی پاریس ببێته خاڵی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ئه‌وروپا ، كه زۆرێك له ئه‌ندامانی له كیشوه‌ری ئه‌وروپا ئازادانه كارده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانیش ده‌كه‌ن به به‌رز كردنه‌وه‌ی ئالاَی ڕه‌شی داعش .
چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه به‌هه‌نگاوێك ده‌كرێت ، ئه‌ویش دوور خستنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا و قهلاَچۆكردنی داعشه ، كه پێویسته جیهان به جددی ئه‌م هه‌نگاوه بنێت .
سیاسییه‌كانی ئه‌وروپا كات درێژ ده‌كه‌نه‌وه له ڤیه‌ننا ، ئه‌وان ده‌بێت ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسڕه‌و ئهحراڕولشام دابگرن ، شهڕكهرانیان له‌نێو به‌رن ، چونكه به‌هۆی ئه‌مانه‌وه تا ئێستا 12 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی دوونیا بوونه و سه‌دان هه‌زاریش به‌م دواییه رایان كردووه ، زۆرێك له خه‌ڵكی ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌وان به‌زۆر ده‌كرێن به سه‌ربازو شه‌ڕكه‌ر و خۆ كوژ .
كۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌ننا وه‌ك ژنێڤ1 و ژنێڤ 2 ه ، مه‌ترسی جه‌نگی ناوه‌خۆی سوریا بۆ سه‌ر جیهان زۆر جدی تر بووه ، له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا پێویسته به‌شار ئه‌سه‌د له ولاَت ده‌ربچێت ، چونكه نه‌یتوانیووه ئیداره‌ی سوریا بكات . رووسیاش نه‌یتوانی كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ سه‌ر رێگرتن له شه‌ڕی ناوه‌خۆی سوریا ، پێویسته ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا به جدی له رێگه‌ی هێزی ووشكانییهوه بچنه نێو خاكی سوریا و بست به بستی ئازادی بكه‌ن .
AM:11:52:22/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 6533
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی