ئاسایی بوونى كوشتن
کەنعان بەهادين
تاوانه‌كان گه‌وره‌ن ، به‌رفراوانن ، سه‌خت و دژوارن ، بێ ئه‌ندازه كردنیان ئاسایی بووه .
ژنێك له‌مبه‌رى شار كوژرا ..
كوڕێك سه‌رى باوكی بڕى ..
برایه‌ك خوشكه‌كه‌ى خنكاند ..
باوكێك به فیشه‌ك چوارمنداڵه‌كه‌ى كوشت ..
ئه‌مانه مانشێكى ڕاگه‌یاندنى كوردین و ڕۆژانه به‌رچاو ده‌كه‌وێت
ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن رۆژانه به‌ر گوێى بكه‌وێ و بڵاوى نه‌كاته‌وه ، خورشت ده‌یگرێ
تا ئه‌و ئاسته‌ى وێنه‌ى ته‌رم و لاشه‌ى خوێناوى و بكوژ به ئاسایی بڵاو ده‌كرێته‌وه
عورفى راگه‌یاندن وا ده‌خوازێت كه (سبق) بۆ خۆى بقۆزێته‌وه ..، به‌ڵام مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ زانیارى ده‌ستكه‌وتوو ، پیویستى به هه‌ندێ وورد بوونه‌وه‌ى ده‌روونى و یاساكانى په‌یوه‌ندییه‌كان و كاریگه‌رى بۆ سه‌ر ڕاى گشتى هه‌یه ، بۆیه بوونى راوێژكاره تایبه‌تییه‌كانى بواره جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه زۆر پێویسته له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان هه‌بێت ، كه رۆژانه شى كردنه‌وه‌ى خێرا بۆ بابه‌ت و زانیارییه ده‌سته‌كه‌وتووه‌كان بكه‌ن ، تاوه‌كو هه‌ندێ زانیارى دزه نه‌كات و بێ وورد بوونه‌وه تێبپه‌ڕێ و رایه‌ك و قه‌ناعه‌تێك له‌باره‌یه‌وه لاى تاك دروست بێت و كاریگه‌رى بۆ سه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌ى تاوان هه‌بێت ..
كه‌وایه ئه‌و تێبینیه به‌خه‌مه‌وه كارى بۆ بكه‌ن ، جیا له‌و هه‌موو هه‌واڵه سیاسیه پڕ له كوشتار‌و بڕینه كه ئاسایی بۆته‌وه لاى خه‌ڵك ، هه‌ندێ هه‌واڵى كوشتوبڕى نێو كۆمه‌ڵگه‌ش نه‌بێته دیارده‌یه‌كى ئاسایی وه‌كو كوشتاره‌كه‌ى نێو جه‌نگه‌كان .
به دیقه‌ته‌وه هه‌واڵ بڵاو بكه‌نه‌وه ..
AM:09:19:04/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 6555
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی