تویتەرو فەیسبوک ترامپ لەدونیا دادەبڕن
        
          سالار مهحمود 
        
        
        
          
		کاتێک ئازادی لە سەرۆک بەهێزترە
		لە رووداوێکی دەگمەنی مێژوویدا تویتەر، پێگەی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی داخست!! بەپاساوی مەترسی لەسەر خراپ بەکارهێنان و هاندانی ترەمپ بۆ توندوتیژی.  
	
هێشتا ترامپ بەفەرمی و بەیاسا سەرۆکی گەورەترین وڵاتی دونیایە. لەفیسبوک و ئینستاگرام یشەوە ناتوانێ دەنگی بگەیەنێ بە جیهان.
	
بولبولە شینەکانی ترامپ بەیەکجاری بێدەنگکران. پێشتریش چەند جارێک جریوەکانی سڕراونەتەوە، لەلایەن پێگەی فەرمی تویتەرەوە. بەر لە تەواو بوونی ماوەکەی، میدیا تۆڵەی خۆیان لێکردەوە.
	
یەکێک لە خەسڵەتە سەیرەکانی ئەو، ناکۆکی و دژایەتی بوو لەگەڵ میدیاو پەیامنێراندا. چەندین بەریەککەوتنی هەبوو لەگەڵ رۆژنامەنوسە بەناوبانگەکان، لەکاتی پرێس کۆنفرانسەکانیدا.
	
هێرشی دەکردە سەر کەناڵەکان و، دەمکوتی دەکردن. پێش ئەوەی کورسی سەرۆکایەتی بەجێ بهێڵێ؛ لەیەکەم هەنگاوی یاساییدا هەرسێ تویتەر بەیەکجاری و، فیسبوک و ئینستاگرامیش، بۆ ماوەی دوو هەفتە ترەمپیان سزاداو سڕیانەوە.
	
بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەیسبوک وتویەتی، پێمان وایە رێگەدان بە ترامپ بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان مەترسیەکی لە رادەبەدەر گەورەیە.
	
ئاکام لەکێشمە کێشی نێوان میدیاو ترامپدا، میدیا بردیەوە. وەک چۆن لەنێوان دیموکرات و کۆماریەکاندا، دیموکراتەکان هەڵبژاردنیان بردەوە.
 
        
        PM:12:03:09/01/2021 
    
                             
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1324
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز  بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی