سۆشیال میدیا بۆمبی ته‌وقیتكراو
         
         کەنعان بەهادين
        
        
        
          فه‌لسه‌فه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى زانستى ڕاگه‌یاندن، بریتیه له دروست كردنى پردى په‌یوه‌ندى له‌نێوانى سه‌رچاوه‌ى زانیاری و راى گشتى ، كاتێك ئه‌م گه‌یاندنه له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌وه له رێگه‌ى یه‌كێ له هۆكاره‌كان و پێكهاته‌كانى میدیایی ده‌كرێ چ بیستن بێ یان ده‌نگى یاخود ره‌نگ ده‌كرێت.
 له حاڵى ئێستاش میدیاى ئه‌لیكترۆنى یاخود دیجیتاڵى زۆر به خێرایی له جیهان ته‌شه‌نه ده‌كات و ئه‌گه‌ر قوه‌تى ئه‌وانى دیكه به‌گه‌ر نه‌خرێت، شوێنیان پێ له‌ق ده‌كات..
له‌م به‌ینه‌ش سۆشیال میدیا كه برییتیه له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانى وه‌ك فه‌یسبووك و ئه‌نیستگرام و تویته‌ر و واتس ئاپ و ڤایبه‌رو زۆر شتى دیكه‌ش كه رۆژانه خه‌ریكه به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات و بڵاو ده‌بێته‌وه ، له ته‌واوى جیهانیش لینكى هه‌ر ده‌زگایه‌كى میدیایی به سۆشیال میدیا ده‌به‌سترێته‌وه ، چونكه خه‌ریكه مینبه‌ره‌كه‌ى به‌رزتر و روونتر ده‌بینرێت..
ئه‌مانه وه‌ك پڕه‌نسیپى ئه‌خلاقى و مرۆیی كاری گه‌لێك باشن، به‌ڵام خه‌ریكه له كوردستان سۆشیال میدیا رواڵه‌تێك و شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى وه‌رگرتووه كه رووێكى شهرهنگێژى و ئاشوب وێنا ده‌كات، بۆ نموونه تاكى كورد به‌وه تێگه‌یشتووه كه له سۆشیال میدیاوه ته‌نها ده‌توانى جوێن بده‌ى!!
له‌كاتێكدا ئه‌و روئیا نه‌گریسه ده‌بێت كۆتایی پێ بهێنرێت و له رێگه‌ى زانستى پڕۆگرامسازى ئاى تى ، هه‌موو ئاكار و ئه‌خلاقیاتى نێو سۆشیال میدیا سه‌ر له‌نوێ دابرێژرێته‌وه، یاخود له رێگه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى میدیایی رێك،  خه‌ڵك هۆشیار بكرێته‌وه كه سۆشیال میدیا شوێنى جوێندان نیه ، به‌ڵكو مینبه‌رێكى ئێجگار به سووده بۆ خێراتركردنى گه‌یاندنى زانیاری دروست..
روێكى تری سۆشیال میدیا له هه‌رێمى كوردستان ، گاڵته‌كردن به خودى مرۆڤه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تییه‌كان و كه‌م ئه‌قڵ و ده‌رون شێواوه‌كان، ئه‌وانه بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌ى په‌خشی ژماره‌یه‌ك په‌یج و واڵ ، كه نه‌وه‌یه‌كى نوێ په‌یدا بوونه ، زۆر به جیدى موتابه‌عه‌ى ئه‌و مرۆڤانه ده‌كه‌ن و له رێگه‌ى كۆمێنته‌كان گاڵته‌یان پێده‌كه‌ن و كاریگه‌ری ئه‌مه‌ش ، رۆژانه ژماره‌ى ئه‌و مرۆڤانه زیاد ده‌بێت كه له سۆشیال میدیا بوونه‌ته گاڵته‌جاری ،  كه بێگومان لێره‌دا خێزان رۆڵى كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ پێدانى هۆشیاری و رێنمایی..
ئه‌م هۆشدارییه به حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه راده‌گه‌ینم، كه له‌م قۆناغه‌دا سۆشیال میدیا بۆته خه‌ته‌رێكى گه‌وره بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وڵات و كۆمه‌ڵگه و خێزان و تاك، كاتێك ئه‌م مۆبایلى زیره‌كه كه‌وتۆته به‌ر ده‌ستى هه‌موو كه‌سێك، كه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت بیر بكاته‌وه یان نه‌یبێت..
كاتى خۆی به ئێمه‌یان ده‌گووت، هه‌موو كتێبێك مه‌خوێننه‌وه، ده‌بێت نووسه‌ره‌كه‌ى چاك بناسن ، ئینجا بیری ئه‌و بخوێننه‌وه، منیش ده‌ڵێم ، هه‌موو په‌یج و واڵێك لایك مه‌كه‌ن، په‌خش و بابه‌ته‌كانى هه‌موو كه‌س سه‌یر مه‌كه‌ن، ئه‌مه به منداڵه‌كانیشتان بڵێن، چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر هزر و بیر و ره‌فتار و گوفتاریان..
بۆیه ئه‌گه‌ر وا بڕوات سۆشیال میدیا بۆمبێكى ته‌وقیتكراوه، به رووى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا زۆر به خراپی ده‌ته‌قێته‌وه ..
        
        
AM:10:16:30/11/2020 
    
                             
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1676
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز  بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی