رێگری لە کازم فاروق دەکرێت بچێتە بینای پەرلەمان


وێستگه‌ نیوز-
بڕیارە کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و لە ئێستاشدا رێگری لە کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەکرێت بچێتە بینای پەرلەمانەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2021، کاتژمێر 11 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و تیایدا باس لە شاڵاوی ئەنفال دەکات، هاوکات، رێگری لە کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەکرێت بچێتە بینای پەرلەمانەوە.

رۆژی 31ی ئازار، کازم فاروق، جوتێک پێڵاوی گرتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پەرلەمان باسی بابەتێک دەکات پەیوەندی بە کێشەکانی خەڵکەوە نییە.

دوای ئەو دانیشتنەش، لە 7ی مانگی نیساندا پەرلەمان جارێکی دیکە کۆبووەوە و تیایدا رێگە بە کازم فاروق نەدرا بچێتە دانیشتنەکەوە.

لەبارەی رووداوەکەشەوە رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، کە تاوەکو کازم فاروق داوای لێبوردن نەکات رێگای پێنادرێت بچێتەوە دانیشتنەکانی پەرلەمان و ئەو قسانەش کاردانەوەی لایەنەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.


AM:11:07:14/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت