كازمی: سەركەوتوو بووین لە زیادكردنی یەدەگی دۆلار لە بانكی ناوەندی


وێستگە نیوز-

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، سەركەوتوو بوون لە زیادكردنی یەدەگی دۆلار لە بانكی ناوەندی و جەختیشی كردۆتەوە كە رێگر بن لەبەرزكردنەوەی نرخی پێداویستییەكان لەمانگی رەمەزان.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە، لە مانگی ڕەمەزاندا چاودێریكردنی كەیس و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕێوشوێنەكانی بیرۆكراتییەت كاری لەپێشینەیانە و دەبێت هەموو وەزیرەكان هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دەستەبەركردنی ئەم پێداویستییانە.

كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، "سەركەوتوو بووین لە زیادكردنی یەدەگی دۆلار لە بانكی ناوەندی دوای ئەو رێوشوێنە چاكسازییانەی ئەنجاممان داوە".


PM:10:57:13/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو