سالار مەحمود: زیاتر لە 170هەزار ئەنفالکراو هێشتا لەسەحراکانی باشوور نەهێنراونەتەوە

‌دیمەنێک لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەماوە

وێستگە نیوز-

ڕاوێژکارێکی پێشووی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، "پرۆسەی هێنانەوەی ئێسکو پروسکی ئەنفالەکان بەبێ فەحسی دی ئێن ئەی پرۆسەیەکی ناتەواو دەبێت" دەشڵێت، "زیاتر لە 170 هەزار ئەنفالکراو هێشتا لەسەحراکانی جنوب نەهێنراونەتەوە".


سالار مەحمود، ڕاوێژکارێکی پێشووی سەرۆککۆماری عێراق لە ئەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، "بۆ ئەوەی ناسنامەکانیان ون نەبێ و کەسوکاری ئەنفالەکان گۆڕغەریبەکانی خۆیان بناسنەوە ئەرکی هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمە، شەهیدەکان بهێننەوەو لەگەڵ هێنانەوەدا فەحسی دی ئێن ئەی بۆ کەسوکاری ئەنفالەکان و هەم ئەنفالکراوەکان ئەنجام بدەن".

ئەوەشی نوسیوە، "پێشنیار دەکەم وەفدێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا بکات سەبارەت بە دۆسیەی جینۆسایدی کوردستان و پرسی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و بابەتی قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان".

ئەو ڕاوێژکارەی پێشووی، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "ئەنجام دانی فەحس هەم یارمەتیدەری داوای قەرەبوکردنەوە دەبێت و هەم لە رووی پزیشیکیەوە بەدیکۆمێنتکردنە".
 
دەقی بڵاوکراوەکەی سالار مەحمود

زیاتر لە ۱۷٠ هەزار ئەنفالکراو هێشتا لەسەحراکانی جنوب نەهێنراونەتەوە
تەنیا کەمتر لە چوار هەزار روفات گەڕێنراونەتەوە کوردستان
پرۆسەی هێنانەوەی ئێسکو پروسکی ئەنفالەکان بەبێ فەحسی دی ئێن ئەی پرۆسەیەکی ناتەواو دەبێت.
بۆ ئەوەی ناسنامەکانیان ون نەبێ و کەسوکاری ئەنفالەکان گۆڕغەریبەکانی خۆیان بناسنەوە ئەرکی هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمە، شەهیدەکان بهێننەوەو لەگەڵ هێنانەوەدا فەحسی دی ئێن ئەی بۆ کەسوکاری ئەنفالەکان و هەم ئەنفالکراوەکان ئەنجام بدەن. ئەنجام دانی فەحس هەم یارمەتیدەری داوای قەرەبوکردنەوە دەبێت و هەم لە رووی پزیشیکیەوە بەدیکۆمێنتکردنە.
پێشنیار دەکەم وەفدێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا بکات سەبارەت بە دۆسیەی جینۆسایدی کوردستان و پرسی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و بابەتی قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان.
سالار مەحمود


PM:09:42:13/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت