سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى: 25ى نیسان موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز- سروه ئه‌حمه‌د
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له كاتى خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زیری دارایی هه‌رێمیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره نه‌نێرێت، بۆ ئه‌م مانگه‌ش مووچه به لێبڕینی سه‌دا 21 دابه‌ش ده‌كه‌ن.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، دوێنێ وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه موچه له كاتى خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت، كه ده‌كاته 25ى نیسان .
هاوكات دوێنێ دووشه‌ممه 12ى نیسانى 2021، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان رایگەیاندبوو، لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچە هاوشێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی 21% دابەش دەکرێت.
هه‌روه‌ها وەزیری دارایی وتوویەتی، لێبڕینی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەردەوام دەبێت وئه‌گه‌ر به‌غدا پاره نه‌نێرێت، بۆ ئه‌م مانگه‌ش مووچه به لێبڕینی سه‌دا 21 دابه‌ش ده‌كه‌ن لەهەمان کاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوادەی خۆیدا مووچە دابەشدەکات.
هاوكات پێشتر شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به وێستگه نیوزى راگه‌یاندووه، به پێى پرۆژه یاساى بودجه بێت ده‌بێت له یه‌كى یه‌كه‌وه مووچه‌ى سێ مانگ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و بنێرێته هه‌رێم.
هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەری هەیە.
AM:11:23:13/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 15076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت