ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان 30% موچەی فەرمانبەرانی زیاد دەکات
کۆبوونەوەی ساڵانەی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی ئیدارەی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا
وێستگەنیوز-
ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی ئیدارەی باکوری سوریا و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی دارایی و بەرەچاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، بڕیاردرا به زیادكردنی 30% موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئیدارەی خۆسەری ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری ژماره 97ـی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی ساڵانەی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی ئیدارەی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا و تاوتوێکردنی رەوشی دارایی، بڕیاردراوە بە به زیادكردنی 30% موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و فەرمانبەرانی گرێبەست..
ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە لە 1/4/2021 هه‌ژمارده‌كرێت و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه بەگوێرەی گرێبه‌ستی فه‌رمی کار لەگەڵ ئیداره‌ی خۆسه‌ری دەکەن.
PM:11:45:12/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت