نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم لەرەمەزاندا هەنگاوەکان بەرەو یەکڕیزی سەرکەوتوو بن

‌نێچیرڤان بارزانی

وێستگەنیوز-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیوادارن لەو مانگەدا هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزی سەرکەوتوو بن، هەروەها بە گیانی لێبوردەیى و ئاشتەوایی و هاوکاری بەسەر گرفت و کێشەکاندا زاڵ بن و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلی کوردستان بەدی بهێنن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامەکەیدا نوسیویەتی، "بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جيهان دەکەم".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە خوای مەزن داواکارم ئەم مانگە پیرۆزە بە خێر و خۆشی بگەڕێیتەوە و ڕۆژوو و نزا خواپه‌رستيی موسڵمانان قبووڵ بكات، وڵاتەکەمان و مرۆڤایەتی و جیهان لە دەرد و پەتا ڕزگار بن".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئومێدەوارە رەمەزان ببێتە هۆکاری سەرکەوتنی هەوڵەکانی یەکڕیزی و باسی لەوەکردوە، "ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزی سەرکەوتوو بن، بە گیانی لێبوردەیى و ئاشتەوایی و هاوکاری بەسەر گرفت و کێشەکاندا زاڵ بین و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەدی بهێنین".


PM:10:53:12/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو