وێستگەنیوز-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خوێندنی پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی، خوێندنی پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و هەروەها خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبن، هەروەها بەمەرجی جێبەجێکردنی رێنماییەکان لەمانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا 17 بڕیاری بڵاوکردەوە و لەبڕیارەکاندا بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین و جێبەجێکردنی رێنماییەکان لە چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان، پابەندبوون بە بەستنی دەمامک، بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق جەختی لەسەر کراوەتەوە.
لەبەیاننامەکەدا هۆشداری دراوە بە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە قەرەباڵغی تێدا دروست دەبێت ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبن روبەڕوی رێکاری یاسایی و سزادان دەبنەوە و هەر کەسێکیش دەمامک نەبەستێت، بەبڕی 20 هەزار دینار سزا دەدرێت.