ناوەڕۆکی سەردانەکەی شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئیدارەی گەرمیان بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە شاندێکی پێکهاتوو لەسەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان کرد بەئامانجی به‌دواداچون بۆ كێشه و گرفته‌كانی گه‌رمیان و به‌دواداچون بۆ داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، سەرپەرشتیاری ئیدارەکە رایگەیاندوە، 37 پرۆژه‌ی ستراتیژی له گه‌رمیان په‌كخراون و كێشه و گرفتی گه‌وره‌یان بۆ دروستكردون.
ئیداره‌ی گه‌رمیان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ كێشه و گرفته‌كانی گه‌رمیان و به‌دواداچون بۆ داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، شاندێكی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد، به ئاماده‌بونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی رزگاری و سه‌رقه‌ڵا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵیاندا كۆبوه‌وه.
ئەوەش هاتووە، ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌یانخسته‌ڕو، ئه‌مڕۆ بۆ به‌دواداچونی كێشه و گرفته‌كانی گه‌رمیان له‌روی خزمه‌تگوزارییه‌وه به گشتی و به‌تایبه‌تیش بۆ داواكاری واریسی ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاداشتێكی تێروته‌سه‌ل ئاماده ده‌كه‌ن و ده‌یده‌نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، كۆمه‌ڵێك داواكاریی و كێشه و گرفتی له سێكته‌ره جیاوازه‌كان خسته‌ڕو، داواشیكرد په‌رله‌مان كوردستان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكات، كێشه‌كانیش په‌یوه‌ست بون به وه‌ستانی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه ستراتیژیه‌كانی گه‌رمیان كه ژمارەیان 37 پرۆژه‌یه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌بونی زه‌وی له‌سنوری شاره‌وانی كفری و نه‌بونی كاره‌با و خزمه‌تگوزاری بۆ به‌شێك له گونده‌كانی گه‌رمیان، كێشه‌ی یاسایی تایبه‌ت به ماف و ئیمتیازی ئه‌نفالكراوان و لێكه‌وته‌كانی كه‌م بارانی و كێشه ژینگه‌ییه‌كان، كه‌می میلاكی فه‌رمانگه‌كان و هێزه ئه‌منیه‌كان و چه‌ندین كێشه و گرفتی دیكه.
سه‌باره‌ت، به داواكاری و پرسی خزمه‌تكردنی واریسی ئه‌نفالكراوان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی خۆی بۆ داواكاریی و داخوازییه‌كانی رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال دوپاتكرده‌وه و راشیگه‌یاند، كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان شایه‌نی خزمه‌تی گه‌وره‌ن، قوربانی گه‌وره‌یانداوه هه‌مو دێهاته‌كانیان روخێنراون، بۆیه مافی خۆیانه خزمه‌تی گه‌وره بكرێن و ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابینبكرێت، "ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له یاداشتمان بۆ په‌رله‌مان داواكاریه‌كانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به تێروته‌سی ده‌گه‌یه‌نین و جه‌خت له جێبه‌جێكردنیان ده‌كه‌ینه‌وه".
دواتر، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیداره‌ییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌رنج و تێبینی خۆیان ئاراسته‌ی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و داوایانكرد، كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بكرێت.
شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاتبوون له (هه‌ژان حه‌سه‌ن، ناسر ئه‌حمه‌د، شادیه نه‌وزاد، هاوڕی مه‌لا ستار، به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵا، رزگار محه‌مه‌د، عوسمان عه‌لی، سارا دڵشاد).
PM:11:43:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت