ژن و مێردێک سوتان



وێستگە نیوز-
لە گوندێکی سنوری قەزای ئامێدی، ژن و مێردێک بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستدا، کەسوکارەکەشی دەڵێن، نازانن هۆکاری رووداوەکە بۆردومانى فڕۆکە بووە یان هەورە بروسکە.

تەرمی ئەو ژن و مێردە لە گوندی سپینداری سەر بە شارۆچکەی دێرەلوک لە قەزای ئامێدییەوە رەوانەى پزیشکی دادی دهۆک کراون.

کەسوکاری ژن و مێردەکەش رایانگەیاندووە، پیاوەکە تەمەنی55 ساڵ و هاوسەرەکەشی تەمەنی50 ساڵ بووە، دەشڵێن، رووداوەکە لە گوندەکەى خۆیاندا روویداوە.

لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لەبارەى چۆنیەتی و هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو دوو هاوسەرە دەستیپێکردووە.


PM:11:07:10/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو