نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە تاوتوێ دەکەن
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووه‌وه و رایانگەیاند، جەخت لەسەر گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی دەکەنەوە کە بەمدواییە پەسەند کرا بە جۆرێک مافی هاووڵاتیانی عێراق بپارێزێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌غدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووه‌وه و لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ سەبارەت بە کۆی پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.
ئەوەش هاتوە، جەخت لەسەر گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی کرایه‌وه کە بەمدواییە پەسەند کرا بە جۆرێک مافی هاووڵاتیانی عێراق بپارێزێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژە بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی کرایه‌وه بە جۆرێک هاووڵاتیان نوێنەرانی خۆیان بە ئیرادەیەکی ئازاد هەڵبژێرن و متمانەیان بە ئەنجامەکەی پتەو بکات.
PM:10:53:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت