عەلی باپیر: داواکارم حکومەت کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنێت


وێستگه‌ نیوز-
سەرۆکی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان نیگەرانە لە درێژه‌كێشانی باری ناهه‌مواری بژێوی موچه‌خۆران ‌و هاوڵاتیان‌، داواکاریشە هەرچی زووە کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنرێت.

عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، حزبەکەیان نیگەرانە لە درێژه‌كێشانی باری ناهه‌مواری بژێوی موچه‌خۆران ‌و هاوڵاتیان‌، داواکاریشە هەرچی زووە کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنرێت.

لە ئێستادا بەپێی داتاکان داهاتى هەرێم مانگانە زیاترە لە ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلارە لەکاتێکدا دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین پێویستى بە 600 ملیۆن دۆلارە.

لەئێستاشدا بەشێوەیەکی کرداریی، حکومەتی هەرێم بۆ کۆتایهێنان بە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران تەنها پلانی ئەوەی هەیە موچەی ئەم مانگە 21٪ کەمبکاتەوە بۆ 15٪، ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر وتەبێژی حکومەت رایگەیاندبوو دابەشکردنی موچە بەپێی داهات دەبێت.


PM:07:57:10/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت