گەنجێک لە شاخی هەزارمێرد کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا


وێستگه‌ نیوز-
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 رایده‌گه‌یه‌نێت، گەنجێک لە شاخی هەزارمێرد کەوتۆتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات گەنجەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و نەناسراوەتەوە، تەرمەکەشی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122، بە وێستگه‌ نیوزى راگه‌یاند "کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لە شاخی هەزارمێرد کەوتۆتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە".

وتیشی "گەنجەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و نەناسراوەتەوە، تەرمەکەشی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".

شاخی هەزارمێرد دەکەوێتە گوندی هەزارمێردی سەر بە ناحیەی بەکرەجۆ لە پارێزگای سلێمانی.


PM:06:24:10/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت