حکومەت وەڵامی داواکارییەکی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەداتەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی حکومەت و شاندی دانوستانکاری هەرێم
وێستگە نیوز-
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت، "له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆك فراكسیۆن و لیژنه‌كانی دارایی و سامانه سروشتیه‌كان كۆده‌بێته‌وه".
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان لە ئەژماری خۆی رایگەیاندووە،"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بێنه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان كۆببنه‌وه".
وتیشی، "كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به بارودۆخی دارایی و پرسی ڕێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، به‌جۆرێك ده‌مانه‌وێت بچینه ورده‌كاری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، بێگومان یه‌كێك له بابه‌ته‌كانیش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی بزانین توانای دارایی حكومه‌ت چه‌نده و لێبڕینی موچه چۆن ده‌بێت".
ئەوە لە کاتێکدایە، سێشەممەی رابردوو، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، "بڕیاردرا نوسراوێك ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێ بۆئەوەی میوانداریى نوێنەری حکومەتى هه‌رێم له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه بکرێ تاڕوونکردنەوە لەسەر ڕێکكەوتنی نێوان بەغداو ھەرێم و ئەو میکانیزمانەی کە لەسەری ڕێکەوتوون بداته لیژنه‌كه".
PM:05:06:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت